Shadow Shadow

غالب محه‌مه‌د: چاره‌نووسى ده‌یان لیتر سوته‌مه‌نى كه‌ حكومه‌تى عێراق ناردویه‌تى بۆ هه‌رێم نادیاره‌

14:40 یه‌ك شه‌ممه‌ 14 ته‌موز 2019

ناس كورد – ئه‌حمه‌د مسته‌فا

 

غالب محەمەد، ئەندامى پەرلەمانى عێراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند”حكومه‌تى عێراق له‌ساڵى 2018 و سه‌ره‌تاى ساڵى 2019 ده‌یان لیتر به‌نزین و گاز و نه‌وت-ى بۆ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان له‌ سلێمانى، هه‌ولێر و دهۆك ناردووه‌، به‌ڵام چاره‌نووسىیان نادیاره‌ و نه‌دراوه‌ به‌ هاوڵاتیان”.

.

له‌و كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌واییه‌دا، كه‌ له‌ نوسینگه‌ى سلێمانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌نجامیدا، غالب محەمەد روونیکردەوە، بڕه‌ سوته‌مه‌نییه‌كان به‌ناوى هاوكارى و ئاواره‌كان و موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان وه‌رگیراوه‌، ته‌نها له‌ پارێزگاى سلێمانى زیاتر له‌ 21 هه‌زار لیتر به‌نزین به‌ناوى ئاواره‌ وه‌رگیراوه‌، له‌ پارێزگاى هه‌ولێر زیاتر له‌ 4ملیۆن لیتر و له‌ دهۆك زیاتر له‌ 3ملیۆن لیتر به‌ناوى ئاواره‌ وه‌رگیراوه‌”.

.

غالب محەمەد، جەخت دەکاتەوە “له‌ هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك 48 ملیۆن لیتر گاز به‌ناوى پاڵپشتى موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان وه‌رگیراوه‌ و نه‌دراوه‌ به‌ موەلیده‌ ئه‌هلییه‌كان و كۆمپانیا حزبییه‌كان و پارێزگاره‌كانیش ڕێگه‌ خۆشكه‌ربوون له‌ هه‌رێم تا چاره‌نووسى ئه‌و سوته‌مه‌نییانه‌ دیار نه‌بێت، خه‌ڵك هه‌یه‌ تائێستا پێمان ده‌ڵێت 3 ساڵه‌ نه‌وتم وه‌رنه‌گرتوه‌”.

.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى عێراق، بەپێویستیزانى مۆڵه‌تى كاركردن لە چه‌ند كۆمپانیایه‌كى “حزب”ى بسەنرێتەوە کە لەهەرێم کاردەکەن و جەختى لەسەر ئەوە کردەوە به‌ڵگه‌كان پێشكه‌ش به‌ ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق ده‌كه‌ن تا لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون بكات و ئه‌و كه‌سانه‌ى هۆكارن بۆ نادیارى بڕه‌ سوته‌مه‌نیه‌كان بدرێنه‌ دادگا”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل