fbpx
Shadow Shadow

غازى عەجیل یاوه‌ر.. ئه‌و پیاوه‌ى بودجه‌ى عێراق ده‌دۆشێت

17:09 پێنج شه‌ممه‌ 24 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

 

لەنێو ‌تۆڕە‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و له‌لایه‌ن چالاكوانانى عێراقه‌وه، وه‌كو ئاماژەكردن بۆ سته‌م و گه‌نده‌ڵى و ناعه‌داله‌تى لەم وڵاتە و وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كیش بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان دۆسیەى ‌گه‌نده‌ڵیه‌كانى یه‌كه‌مین سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌دواى ڕوخانى ڕژێمى به‌عس هەڵدراوەتەوە.

.

غازى عەجیل یاوه‌ر كێیه‌ و چۆن كرایه‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق و دواى 14 ساڵ له‌خانه‌نشینى چه‌نده‌ موچه‌ى وه‌رگرتووه‌..؟.

.

غازى عەجیل یاوه‌ر ساڵى 1958 له‌ پارێزگاى نه‌ینه‌واى عێراق له‌دایك بووه‌، بنه‌ماڵه‌كه‌ى ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر عه‌شیره‌تى شه‌مه‌ر و پێشتر له‌سعودیه‌ ژیاوون، دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى برسێتى و ناكۆكى له‌و وڵاته‌دا له‌سه‌ده‌ى هه‌ڤده‌یه‌مه‌وه‌ ڕوو ده‌كه‌نه‌ عێراق.

.

یاوه‌ر له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نیدا كه‌مترین كاتى ژیانى له‌عێراق به‌سه‌ر بردووه‌، به‌پێى سایتى وێكیپدیا بڕوانامه‌ى له‌ئه‌ندازیاریدا له‌ سعودیه‌ ساڵى 1986به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتێكى ئیندیپه‌ندت-ى به‌ریتانى هه‌وڵیداوه‌ له‌ئه‌مریكا خوێندن ته‌واو بكات، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌، له‌سعودیه‌ش له‌كۆلیژى كۆمه‌ڵگه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ و وازى هێناوه و‌ هیچ بڕوانامه‌یه‌كى به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌ و له‌كۆمپانیایه‌كى خاڵى له‌سعودیه‌ ده‌ستى به‌كارى بارزگانى كردووه‌.

غازى عەجیل یاوه‌ر.. ئه‌و پیاوه‌ى بودجه‌ى عێراق ده‌دۆشێت

.

دواى ڕوخاندنى ڕژێمى به‌عسى سه‌دام حوسێن له‌عێراق و كۆتایهێنان به‌كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى حوكم له‌عێراق، له‌لایه‌ن پۆل برێمه‌رى حاكمى مه‌ده‌نى عێراقه‌وه‌، غازى عەجیل یاوه‌ر كرایه‌ سه‌رۆك كۆمارى عێراق و بۆ كه‌متر له‌ساڵێك له‌پۆسته‌كه‌یدا به‌رده‌وام بوو و ساڵى 2005 خانه‌نشین كرا و هه‌ر ده‌ستبه‌جێ دواى خانه‌نشینبوونى لەگەڵ نه‌سرین به‌روارى دواهه‌مین هاوسه‌رییه‌وه‌ عێراقیان به‌جێهیشت و تا ئێستاش له‌له‌نده‌ن ده‌ژین.

.

به‌گوێره‌ى میدیاكانى عێراق له‌دواى خانه‌نشینبوونى له‌ساڵى 2005 ەوە تا ساڵى 2016 و چاكسازیكردن له‌هه‌ندێ موچه‌ى پله‌ تایبه‌ت و سیادیه‌كانى عێراقدا، غازى عەجیل یاوه‌ر مانگانه‌ (61 ) ملیۆن مووچه‌ و ده‌رماڵە‌ى بووه‌ و له‌مانگى شوباتى ئه‌مساڵیشدا له‌ڕێگه‌ى پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ داواى كردووه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى موچه‌كەیدا بكرێت.

غازى عەجیل یاوه‌ر.. ئه‌و پیاوه‌ى بودجه‌ى عێراق ده‌دۆشێت

.

بەگوێرەى به‌دواداچونێكى ناس كورد بۆ كۆى ئه‌و موچه‌یه‌ى ناوبراو وه‌ریگرتووه‌ له‌عێراقدا له‌ماوه‌ى 14 ساڵى دواى خانه‌نشینى و به‌هه‌ژماركردنى مانگانه‌ى( 61) ملیۆن مانگانه‌ى موچه‌كه‌ى، یاوەر ساڵانه‌ (731) ملیۆن دینارى وەرگرتووە و لەساڵى 2015 ەوە‌ تا وه‌كو ئێستاش واتا له‌ماوه‌ى (14) ساڵى خانه‌نشیندا كۆى ئه‌و مووچه‌یه‌ى كه‌ وه‌ریگرتووه‌ ده‌كاته‌ ( 10) ملیار دینار و 248 ملیۆن دینار.

.

به‌گوێره‌ى زانیارى میدیا عێراقیه‌كان، له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نیدا 10 ساڵ له‌عێراقدا نه‌ژیاوه‌ و بۆ ماوه‌ى 25 ساڵ له‌ئه‌مریكا بووه‌ و هیچ كاتێك نه ‌سه‌رۆك عه‌شیره‌ت بووه‌ له‌عێراق و پێش گه‌ڕانه‌وه‌شى بۆ عێراق هیچ سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و پیاوێكى ئاینیشى نه‌ناسیوه‌ و ته‌نها له‌سه‌ر خواستى سعودیه‌ و فشارى بۆ سه‌ر ئه‌مریكیه‌كان كرایه‌ سه‌رۆك كۆمار.

.

هه‌ر بەگوێرەى زانیاریه‌كانى ئیندیپه‌ندتى به‌ریتانى كه‌ پێشتر ڕاپۆرتێكى له‌سه‌ر ژیانى بڵاوكرده‌وه‌، له‌ژیانیدا هیچ به‌رپرسیارێتییه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و عه‌شایه‌رى نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ و ته‌نها هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ئاماده‌ییه‌ و ئێستا شاهانه‌ له‌گه‌ڵ دواهه‌مین هاوسه‌ریدا له‌شارى له‌نده‌نى به‌ریتانیا ده‌ژی.

.

له‌گه‌ڵ ده‌نگۆى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق، چالاكوانانى مه‌ده‌نى و ناڕازییه‌كانى به‌غدا له‌تۆڕە‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ موچه‌ و داهات و ژیانى خۆشى عەجیل یاوه‌ر ده‌كه‌ن و به‌سیمبولى مژینى خوێن و داهاتى عێراقیه‌كان ناوى ده‌به‌ن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل