fbpx
Shadow Shadow

"خەڵک نازانێ چ مەراقێک لەدڵمدایە"

عەینەدین: پەشیمانم  بۆ گۆرانى وتن وازم لە  قورئان خوێندن هێنا

20:33 شه‌ممه‌ 10 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

 

لە نوێترین دیداریدا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی میللی، پەشیمانی خۆی لە وازهێنان لە قورئان خوێندن بۆ گۆرانی وتن ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت: “تائێستا شەش جار هاوسەرگیریم کردووە”.

.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ گروپی گوڵنار ، عەینەدین مەریوانى، هونەرمەندى میللی ڕایگەیاندووە: “ڕاستی بڵێم پەشیمانم لەوەى كە قورئان خوێندن و خوێندنی ئایینیم بۆ گۆرانى و هونەر جێهێشت و بریا و خۆزگە من لە قورئان خوێندنەكە لام نەدابا و هەر قورئانم خوێندبا، ئێستاش بەباشی قورئانم بیرماوە و بەحوكمی ئەوەى كە قورئان خوێندن واتا دووبارە كردنەوەى كەلامی خواى گەورە، بۆیە من بە قورئان خوێندنەكە زیاتر دڵم شادە و زۆرجاریش هەبووە كە بەڕاستی بۆ خۆم و بە تەنها وتوومە”.

.

عەینەدین ئاماژەی بەوەشکرد: “گۆرانی وتنەکەشم پەیوەندی بەوەوە هەیە كە هەموو مرۆڤێك خەمێك لە دڵیدا هەیە، دەبێ ئەو مەراق و خەفەتەش لە دڵیدا لاببات، هەركەسە و بە جۆرێك لای دەبات، منیش بە گۆرانى لام بردووە، كەواتە ئەتوانم بڵێم من گۆرانى دەڵێم بۆ دڵشادى خۆم و قورئانیش دەخوێنم بۆ دڵخۆشی موسڵمانان، گۆرانى شتێكە كە زاخاوى مێشك و دەروون دەدات، خەڵک نازانێ ئێستا دڵی من چی تێدایە، بەڵام خۆم دەزانم چ مەراقێكى تێدایە، حەز بە شتێك دەكەم كە بتوانێ ئەو مەراقە لە دڵی مندا كەم بكاتەوە كە ئەو شتەش تەنها گۆرانییە”.

.

 

سەبارەت بەوەی زۆرێک لە گۆرانییەکانی پیاهەڵدانە بە ئەفرەتدا عەینەدین باسی لەوەکردووە، : ئەو لە دە مانگیدا كە بینایی چاوەكانی لە دەستداوە، نەك وێنەى هیچ ئافرەتێك بەڵكو وێنەى دایكی خۆشی نایەتەوە خەیاڵ و نەیبینیوە، بەڵام بۆ ئەوە گۆرانی بە ئافرەتدا هەڵداوە كە خەڵك و جەماوەر بۆ خۆی دروست بکات، چونکە ئەو نە چاوی هەبووە تا ئافرەتی پێببینێت و ئافرەتێكی تایبەتیش لە دڵیدا هەبووە تا گۆرانى پیادا هەڵبدات.

.

“من لە ژیانمدا شەش جار هاوسەرگیریم کردووە و دوو کوڕ و کچێکم هەیە، لەئێستاشدا دوو ژنم هەیە، بەڵام ژنە گەورەکەم داواى جیابوونەوەم لێ دەكات بەهۆی ئەوەی ژنم بەسەردا هێناوە، هەرچەندە كە دە ساڵە ئەم خێزانەم كە ئێستا داواى جیابوونەوەم لێ دەكات داواى لێكردووم كە ژن بهێنم، كە ژنیشم هێناوە دەڵێت: من وتوومە ژن بهێنیت بەڵام نەك ئەم ژنەى كە ئێستا هێناوتە”، عەینەدین وا دەڵێت.

.

ئەو هونەرمەندە میللیە ڕاشیگەیاندووە، هیچ پەیوەندییەکی بە سیاسەتەوە نییە، بەڵام تەنها ئاوات و ئارەزووی ئەوەیە كە کورد لە گەلانی بێ دەوڵەت بێتە دەرەوە و ببێت بە گەلێكى خاوەن دەوڵەت، ئەگەر بۆ پێنج خولەکیش بینایی چاوەکانی بۆ بگەڕێتەوە دەیەوێت دەوڵەتی کوردی ببینێت.

.

هاوکات عەینەدین ڕەتیکردووەتەوە ماددەی هۆشبەر بەکاربهێنێت و  ئاماژەی بەوەکردووە، تەنها جگەرە و نێرگەلە دەکێشێت، هەروەها بە وتەی خۆی جاروبار بۆ بێتاقەتی ئەگەر بۆی بكرێت یەك دوو بیرە دەخواتەوە.

.

عەینەدین ناوى تەواوی عەینەدین ساڵح مەحموودە، لەساڵی 1960ى زاینی لە گوندی دزڵی سەر بە شارى مەریوانى ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایکبووە، لە تەمەنی 10 مانگیدا بینیایی چاوەکانی لەدەستداوە و لە منداڵییەوە نێردراوەتە بەر خوێندنی ئاینی و قورئان خوێندن، ساڵی حەفتاكاندا دەستی بە كارى هونەرى و گۆرانى گوتن كردووە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل