fbpx
Shadow Shadow

"با گەنجەکانمان لەنێوان دوکەڵ و بۆمبدا بەدوای نیشتیماندا وێڵ نەبن"

عەمار حەکیم دەستپێشخەرییەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سەرۆکوەزیران دەخاتەڕوو

23:31 هه‌ینی 24 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

عەمار حەکیم داوا دەکات لایەنە عێراقییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ و لەپێناوی عێراق دابنیشن بۆ چارەسەری کێشەی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی کاتی.

.

ئەمڕۆ هەینی 24ی کانونی دووەمی 2020، عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە پەیامیکی بۆ چارەسەری دۆخی عێراق لەژێر ناونیشانی “مێزی عێراق” بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە “بێ گومان عێراق لەسەروو هەموو پارتە سیاسییەکان و پێکهاتەکانەوەیە و بەرژەوەندی گەلی عێراق لەپێش هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکەوەیە”.

.

جەختیشیکردووەتەوە :پاراستنی سەروەری عێراق و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی یەکپارچەیی خاکەکەمان کۆمەڵێک بنەمای جێگرن کە هەموومان لەسەریان ڕیککەوتوین، ئێمە دەپرسین ئایا دەبێت ئەم نیشتیمانە بریندارەمان بەوهەموو ئازارەی بینویەتی ئێستاش بکەوێتە ژێر کاریگەربی بەرژوەندییە حزبی و تایبەتیەکانیەوە و دوبارە بکرێتە قوربانی”.

.

عەمار حەکیم لە پەیامەکەیدا دەڵێت “داوا لە هەموو برایانم لە سەرجەم لایەن سیاسییە جیاوازەکانی عێراق دەکەم کە کار بکەن بۆ ئەوەی عێراقییەکان دوربخەوە لە ئازاری و ناڕەحەتی، لەجێی ئەوە هەمومان کار بکەین لەسەر مێزی گفتوگۆ لەسەر مێزی عێراق بۆ چارەسەر کێشەکانمان و بەگفتوگۆ کێشەکانمان چارەسەر بکەین و سەرۆکوەزیرانی کاتی هەڵبژێرین”.

.

حەکیم وتوشیەتی “با کۆبونەوەیەکی گشتی بکەین بۆ ئەوەی عێراقییەکان سەربخەین و بۆ ئەوەی کۆتایی بهێنین بەوەی کە گەنجەکانمان زیاتر لە 100 ڕۆژە لە مەیدانەکان بوەستن بۆ نیشتیمانەکەیان بگەڕێن لەنێوان دوکەڵ و بۆمبەکاندا، با بەس بێت دەستاودەستکردن بە نەوەکانی نیشتیمانیان با بچنە سەر ڕێگای ڕزگاربوون”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل