fbpx
Shadow Shadow

عەلی سیستانی نەخۆشخانەی جێهێشت و گەڕایه‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ شاری نه‌جه‌ف

17:09 هه‌ینی 17 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

نه‌خۆشخانه‌ی كه‌فیل كه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بۆ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ئه‌نجامدا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد “باری ته‌ندروستی سیستانی جێگیره ‌و نه‌شته‌ر‌گه‌رییه‌كه‌شی سه‌ركه‌وتو بووه‌، و لە ئێستادا نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە و گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە”.

.

ئەمڕۆ، (هەینی،17ى کانونی دووەمی 2020)، نەخۆشخانەی “کەفیل”ی پسپۆڕی، لەباره‌ی دۆخی تەندروستی عەلی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، ڕاگەیه‌ندراوێکی بڵاوکردووە و  تیایدا ئاشكرای كرد :”له‌لایه‌ن حه‌وت پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری ئێسك و شكاوی و دوو ڕاوێژكاری پزیشكییه‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك بۆ سیستانی ئه‌نجامدراوه”.
.

نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا رونیكرده‌وه‌، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی عه‌لی سیستانی به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایهاتووه‌، له‌ئێستاشدا باری ته‌ندروستی جێگیره ‌و ئه‌مڕۆش هاتووچۆی كردوه‌، چه‌ند هه‌نگاوێك ڕۆیشتوه‌، به‌پێی پشكنینه‌كانیش باری ته‌ندروستی زۆر باشه‌.
.
ئاماژە بەوەشکراوە، چاره‌سه‌ری پزیشكی و سروشتیان بۆ داناوه‌، له‌ئێستاشدا نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشتوه‌ و گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی.

.

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، نەشتەرگەریەکە تەنها نیو کاتژمێری خایاندووە و لە ئێستادا باری تەندروستی زۆر باشە و هیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە.

.

هاوکات، كه‌مێك پێش ئێستا ئەحمەد سافی، نوێنەری عەلی سیستانی، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند:”مەرجەعی باڵای شیعەکان باری تەندروستی زۆر باشە و گەڕاوەتە ماڵەوە، دەتوانێت بەپێوە ڕاوستێت وجوڵەکانی بە ئاسانی ئەنجام بدات و هیچ کێشەیەکی تەندروستی نه‌ماوه‌”.

.
دوێنی (پێنجشەممە)، نوسینگەی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕایگەیاند، سیستانی شەوی چوارشەممەی رابردوو، قاچی وەرگەڕاوه‌ و بەهۆیەوە ڕانی چەپی شکاوە، بۆ ئەنجامدانی چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی کەفیل لەشاری کەربەلا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل