fbpx
Shadow Shadow

“دوای کەوتنی لەنێو ماڵەکەیدا عەلی سیستانی نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی بۆ ئەنجامدرا”

17:44 پێنج شه‌ممه‌ 16 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بەهۆی کەوتنەوە لە ماڵەکەیدا ڕانی شکا و نەشتەری بۆ ئەنجامدرا، لە پەیامێکیشدا، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: ” سیستانی هۆکاری ئەمنییەتی عێراقە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازین”.

،

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی کانونی دووەمی 2020، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “شەوی ڕابردوو عەلی سیستانی لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە شاری نەجەف تووشی پێکان بووە و ئەویش بەجۆرێک لەو کاتەدا کە لەناو ماڵەکەیدا ڕێی کردووە  بەلادا کەوتووە و قاچی هەڵکەوتووە بەهۆیەوە ئێسکی ڕانی چەپی شکاوە”.

،

بەهۆی خراپی شکانەکەیەوە، هەر ئەمڕۆ تیمێکی تایبەتی پزیسکی عێراق نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامدا.

،

هاوکات عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاندووە: “بەوردی چاودێری دۆخی تەندروستی مەرجەعی باڵا دەکەین و ئامادەین وەکو حکومەت هەموو هاوکارییەک پێشکەش بکەین لەپێناو زوو چاکبونەوەی سیستانی”.

،

جگە لە عەبدولمەهدی بەشێکی زۆر لە سەرکردەکانی عێراق پەیامی دڵتەنگیان بەو ڕوداوە دەربڕیوە وهیوای تەندروستی باشیان بۆ خواستوە.

،

هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: “زۆر دڵگرانین بەو ڕووداوەی توشی بەڕێز سیستانی بووە و ئەو سەمامی ئەمان و ئاسایشی عێراقەوە و هیوای زوو باش بونەوەی بۆ دەخوازین”.

"دوای کەوتنی لەنێو ماڵەکەیدا عەلی سیستانی نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی بۆ ئەنجامدرا"

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل