fbpx
Shadow Shadow

عەلی خامنەیی: ئەمریکا بۆ جیهانی سەلماند کە تیرۆرستە

12:31 هه‌ینی 17 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دوژمنایەتی یەکجاری وڵاتەکەی بۆ ئەمریکا ڕاگەیاند و ڕەخنەی توندیشی لە چەند وڵاتێک گرت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا شەڕی سولەیمانی پێنەکرا و ترسنۆکانە “تیرۆریکرد”.

،

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 17ی کانونی دووەمی 2020، عەلی خامنەیی، ڕیبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دوای هەشت ساڵ و بۆ یەکەم جار لە تارانەوە وتاری هەینی پێشکەشکرد و دەیان پەیامی بۆ گەلی ئێران و ئەمریکا و جیهان نارد.

،

خامنەیی لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند: “قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس، بەهێزترین سەرکردەی شەڕی دژی داعش بو لە ناوچەکە و ئەو داعشەی ئەمریکا دروستی کرد لەسەر دەستی شەهیدەکانی ئێمە و فەرماندەکانمان لەسوریا و عێراق لەناوبراون و دەشبێت خەڵکی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەنسین وەکو دوو قوتابخانە سەیر بکەن و لێیانەوە فێربن”.

،

وتیشی: “ئەمریکا داعشی دروست کرد بۆ ئەوەی بینێرێتە ئێران و نائارامی بخەنە ئێرانەوە و وڵاتەکەمان تێک بدەن، بەڵام ئێمە لە هێڵی بەرگری ئیسلامییەوە دژی داعش وەستاینەوە و لەناومان بردن ئەوەش زەبرێکی کوشندە بوو بەر ئەمریکا کەوت”.

،

خامنەیی نیگەرانی خۆیشی نیشاندا دەربارەی لێکردنەوە و سوتاندنی وێنەی قاسم سولەیمانی ئاماژەی بەوەکرد: “ئەو کەسانەی کە سوکایەتیان بە وێنەی قاسم سولەیمانی کرد خەڵکی ئێران نین، بەڵکو ئەوانە خەڵکی ئێرانن کە ملیۆنان کەسن و هاتونەتە نوێژی هەینی و ڕێز لە خۆیان دەگرن”.

،

دەربارەی هێرشەکەی سوپای پاسدارانیش بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا، خامنەیی باسی لەوەکرد: “ئەو ڕۆژەی موشەکەکانمان لە بنکە ئەمریکییەکان کەوتنە خوارەوە ڕۆژی خودا بوو، ئەو گورزەی ئێمە لە ئەمریکاماندا هەرگیز ئەمریکا ناتوانێت قەرەبوی بکەنەوە و بەهێزترین وەڵام بوو کە لەهەژمونی ئەمریکاماندا لە جیهان، سوپای ئێران شکۆی ئەمریکای شکاند و سوپای پاسداران گورزێکی گەورەی لە سوپای ئەمریکا دا، بۆیە دوو هەفتەی ڕابردوو دوو هەفتەی پڕ شکۆ بون بۆگەلی ئێران”.

،

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەوەشی وت: “ئەمریکا بەشێوازێکی ترسنۆکانە قاسم سولەیمانی تیرۆرکرد و نەیتوانی ڕوبەڕوو شەڕ لەگەڵ سولەیمانی بکات، هەروەها گەلانی ناوچەکەش تیرۆری سولەیمانیان ڕەتکردەوە، قاسم سولەیمانی لە دڵی ئێمەدا دەمێنێتەوە و ڕێگەی ئەو ڕێگای خومەینییە و بەردەوام دەبین لەسەری”.

،

خامنەیی جەختی لەوەکردەوە: ” گەلی ئێران ستەم و دەستدرێژی داگیركەران قبوڵ ناكەن و هەر نەتەوەیەک پشت بە خودا ببەستێت، سەردەكەوێت”.

،

دەربارەی سوپای قودس خامنەیی باسی لەوەکرد: “نابێت سوپای قودس وەکو سوپایەکی سەربازی یاخود یەکەیەکی کارگێڕی سەیر بکەین، بەڵکو ئەوان و سوپای پاسداران و بەسیج بەرنامەی خودا جێبەجی دەکەن و هێزی پاراستنی ئامانجەکانی ئیسلامن و ئەوان هێزێکن کە سەربازەکانیان هیچ سنورێک ناناسن و هەر شوینێک پێویستیان بەوان بێت دەچن دەجەنگن و لە هەر شوێنێک شکۆ شکابێت ئەو دەچێت شکۆ دەگەڕێتەوە بۆ خەڵکەکەی”.

،

ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەمریکا درۆ دەکات کە دەڵێت ئێمە لەگەڵ ئێرانداین، ئەوان دەیانەوێت ئێران لەناوچێت، هەروەها ویستیان لەگەڵ ئیسرائیل و بەریتانیا کارێک بکەن کە کوژرانی قاسم سولەیمانی کەم بکەنەوە و ئەڵمانیا و ئەمریکا و فەرەنسا هەتا توانیان دژایەتی ئێمەیان کرد لە پێشتر و ئێستاشدا و یارمەتی دوژمنەکانی ئێمەیاندا، بەڵام ئێمە بەرەنگاریمان کرد و چۆکمان دانەدا”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل