fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

عەلی حەمە ساڵح “چارەسەرکردنی گرفتی غازی ماڵانی بە یەکجاری” ڕاگەیاند

18:33 شه‌ممه‌ 01 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند، گرفتی غازی ماڵان بە یەکجاری چارەسەر بووە و سەرجەم “ڕێگرییەکانیش” لابران، لە سبەینێوە دەبێت نرخەکەى وەک جارانی لێ بێتەوە.

.

عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکى لیژنەى وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەشازی و یازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت، “بەرھەمھێنانی غاز ھیچ گرفتێکی نییە و ئاستی بەرھەمھێنان دوو جار زیاترە لە خواستی خەڵک، ئەو کۆمپانیایەی پێشتر گرێبەستەکەی بۆ دەرچووبوو ئامادەنەبوو بە تەواوی پشکی ھەموو پارێزگاکان بدات، ئەمڕۆ گرێبەستەکەی تەواو بوو لە کێڵگەی کۆرمۆر.”

.

دەشڵێت، “بەھۆی گرفتێکەوە ئەمڕۆ ڕێگای بارکردن گیرا، ھەرچۆنێک بێت ئەو گرفتە ھەبوو چارەسەر کرا و بڕیارە لە سبەینێوە بە نرخی جاران بفرۆشرێت.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “بە دڵنیاییەوە ئەو گرفتە ئەمڕۆ چارەسەر نەکرایە و ئەو ڕێگریە لانەدرایە، سبەینێ بە 100 دۆلاریش غاز نەدەکڕدرا.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل