Shadow Shadow

عەلی حەمە ساڵح زانیاری لەسەر دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران بڵاودەکاتەوە

22:35 سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2019
article image

عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند، هەفتەیەکە موچەی فەرمانبەران دواکەوتووە بەهۆى ئەوەى ناردنی پارە لە بەغداوە پێویستى بە واژۆی وەزیری داراییە و ئەویش لەئێستادا لە لەندەنە، ئەگەرنا پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت و هیچ بڕیارێکیش بۆ کەمکردنەوەى نییە.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پەیجی تایبەتى خۆی لە فەیسبوک ڕونکردنەوەیەکى لەبارەى دواکەوتنى موچەی فەرمانبەرانەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، “مانگی ڕابردوو 724 ملیار دینار بۆ هەرێم نێردراوە، بەڵام بەهۆى واژۆی وەزیری داراییەوە پڕۆسەى دابەشکردنی موچە دەکەوێتە هەفتەى داهاتووەوە.

لەبارەى فرۆشتنی نەوتی هەرێم، عەلی حەمە ساڵح دەڵێت، له ‌به‌رمیلێک نه‌وتی فرۆشراو ته‌نیا 23 دۆلار دراوه‌ به‌ وه‌زاره‌تی دارایی هەرێم و زۆرینەی نادیارە.

دەشڵێت، ” بڕێکی زۆری پاره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان نادیاره‌، ئێستا هەرێم ڕۆژانه‌ 420 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌فرۆشێت، کۆی داهاتی مانگانه‌ی نه‌وت که‌ ده‌درێته‌ موچه‌ 350 ملیار دیناره‌ و به‌مه‌ش له‌ هه‌ر به‌رمیلێک هه‌رێم ته‌نیا 23 دۆلاری ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ کاتێکدا نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی برێنت 70 دۆلاره”‌.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل