fbpx
Shadow Shadow

عەلی حەمەساڵح جۆرێکی نوێی قاچاخی بە “بە هاوکاری دەزگا ئەمنییەکان” ئاشکرادەکات

20:26 سێ شه‌ممه‌ 07 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

عەلی حەمەساڵح نوسراوێکی دەربارەی هاوردەکردنی جگەرەی قاچاغ ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد و دەڵێت، دامەزراوە ئەمنییەکان خۆیان بە زەبری ھێز و بەبێ گومرگ شەوانە چەندین بارھەڵگری جگەرەی قاچاخ داخڵ دەکەن.

.

لە نوسراوەکەیەدا عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە: “ڕۆژانە چەندین کۆنتێنەر جگەرە بە ئاشکرا و بەبێ گومرگ و هیچ پشکنینێک بە خەتی تایبەت بە ئاسایش لە باشماخ داخڵ دەکرێت”.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گومرگی جگەرە 50٪یە و گومرگی کۆنتێنەرێک جگەرە 30 هەزار بۆ 50 هەزار دۆلارە، بەڵام ئەوانەی جگەرەی قاچاخ دەهێنن گومرگ نادەن و ڕێگا بە پشکنینیشیان نادرێت.

.

عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشکردووە، شەوانە چەندین کۆنتێنەر لە هەموو جۆرە جگەرەیەکی وەک (ئیسی، پاین، ماک، پرستیچ، ئێم ئێم، سۆمەر و .. هتد) داخڵ دەکرێت و بازاڕی هەرێم پڕکراوە لە جگەرە و مەشروبی ساختە.

.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەی سێ مانگە حکومەتی ئاگادارکردووەتەوە لە هێنانی هێلکەی قاچاخ و ئەگەر وا بڕوات جگەرەشی دەچێتەسەر و ئیتر گومرگ نامێنێت و دامەزراوە ئەمنییەکانی حکومەت خۆیان هاوکارن و سەرجەم بارەگاکان تێدەپەڕێنن.

.

سەرۆکی فراکسیۆنی ڕونیکردووەتەوە، ئەو پرسە جگە لەوەی مانگانە ملیۆنان دۆلار زیان بە دارایی گشتیی دەگەیەنێت بۆ بەرژەوەندی چەند کەسیک، مەترسی بۆسەر تەندروستی هاوڵاتیانیش دروست دەکات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل