fbpx
Shadow Shadow

عەلی باپیر: پشتیوانی لە زەینەبی باڵاپۆش دەکەم

21:07 سێ شه‌ممه‌ 25 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند، پشتیوانی لە کچە خوێندکارە باڵاپۆشەکە دەکات کە لە مەراسیمی ناساندنی یەکەمەکانی کوردستان شوێنەکەی گۆڕدرا خرایە ریزی دواوە.

.

مەکتەبی ڕاگەیاندنی ئەمیری کۆمەڵ بڵاویکردەوە، عەلی باپیر ئەمیری ئەو حزبە پەیوەندی بە خانەوادەی زەینەب مستەفاوە کردووە و پشتیوانی خۆی و حزبەکەی بۆ ئەو كچە خوێندکارە نیشانداوە.

.

ڕاگەیاندنی ئەمیری کۆمەڵ ئاماژەی بەوەکردووە، عەلی باپیر نوێنەرێکی ناردووەتە ماڵی زەینەب و پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ خانەوادەی ئەو كچە خوێندکارە ئەنجامداوە.

.

زەینەب مستەفا ئەو کچە خوێندکارەیە کە ڕۆژی یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2019، لە مەراسیمی ناساندنی یەکەمەکانی قۆناغی دوانزەY ئامادەیی و نۆی بنەڕەتی جێگۆڕکێ بە شوێنەکەی کراو کاردانەوەی فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دروستکرد.

.

لە ژێر فشاری کاردانەوەکاندا، ئامادەکاری لیژنەی مەراسیمەکە ڕایگەیاند، بەهۆی ریزبەند کردنی ئاستەکانی خوێندکارانەوە بووە، کەچی پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی هەرێم بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند شوێن گۆڕینی ئەو کچە باڵاپۆشە بەهۆی بەرزی باڵایەوە بووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل