fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد ناوەڕۆکی کۆبوونەوە دوو ڕۆژییەکەی کۆمەڵ ئاشکرادەکات

عەلی باپیر لە کۆنگرەی نوێی کۆمەڵدا دەبێتەوە بە ئەمیر؟

18:51 چوار شه‌ممه‌ 31 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

ماوەی دوو ڕۆژە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی بۆ خۆئامادەکردن بۆ بەستنی کۆنگرە سەرقاڵی کۆبوونەوەن و لەبارەی ئەمیری حزبەکەشەوە بۆ چوار ساڵی داهاتوو، بڕیاریانداوە.

.

فاروق عەلی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵ بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ” مانگی ڕابردوو  سەرکردایەتی کۆمەڵ سێ لیژنەی بۆ ئامادەکاری کۆنگرە پێکهێنا، لەئێستادا کارەکانی ئەو لیژنانە کۆتایی هاتووە و پڕۆژەی خۆیان ئامادەکردوە، بۆیە لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتیدا بە هەندێک گۆڕانکارییەوە پڕۆژەکانی ئەو سی لیژنەیە پەسەندکراون”.

.

وتیشی، بەمنزیکانە سەرکردایەتی و ئەنجومەنی دامەزرێنەرانی کۆمەڵیش کۆدەبنەوە و دووبارە پێداچوونەوە بە سەرجەم خاڵەکانی ئەو پڕۆژانەدا دەکەنەوە و دواتر پەسەند دەکرێن.

.

بە وتەی فاروق عەلی، پڕۆژەکانی ئەو سێ لیژنەیە تایبەتن بە پەیڕەوی ناوخۆ و ستراتیجی کۆمەڵ و هەروەها زەمینەسازی بەستنی کۆنگرە.

ئەن.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵ بۆ تاوتوێ کردنی هەنگاوەکانی بەستنی کۆنگرەی چوارەی حزبەکەیان ماوەی دوو ڕۆژ لە سلێمانی لە کۆبوونەوەدا بووە.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی کۆمەڵ ئاماژەی بەوەشکرد، لە قۆناغی دواتردا، کۆنفرانسە ناوچەییەکان بۆ دیاریکردنی ئەندامانی کۆنگرەی چوارەم دەبەستن، کە لەو کۆنفرانسانەدا بڕیاردەدرێت کێ ئەندامی کۆنگرەبێت.

.

فاروق عەلی باسی لەوەکرد: ئەگەر هیچ کێشەیەکی دەرەکی دروست نەبێت، ئەوا لە مانگی 10 بۆ 11دا کۆنگرە دەبەستن.”

.

پێشتر عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵ ڕایگەیاندبووە ئەگەر هەست بکەن پاشگری ئیسلامی بووەتە ڕێگریان ئەوا لە کۆنگرەی چوارەمدا قسە لەسەر لابردنی دەکەن.

.عەلی باپیر لە کۆنگرەی نوێی کۆمەڵدا دەبێتەوە بە ئەمیر؟

لەبارەی هەڵبژاردنەوەی عەلی باپیر بە ئەمیری ئەوحزبە، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی کۆمەڵ جەختیکردەوە، دەتوانن بڵێن بە ڕەهایی سەرجەم ئەندامەکانیان لەگەڵ ئەوەدان عەلی باپیر بکرێتەوە بە ئەمیر و ئەوە بە خواست و ویستی خۆی نییە، بەڵکو ئەندامان ئەوەیان دەوێت.

.

دوا کۆنگرەی کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان لە 30ی ئایاری 2015دا بوو کە کۆنگرەی سێیەمی ئەو حزبە بوو، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە چوار ساڵ جارێک پێویستە کۆنگرە ببەستن، بەوپێیەش دەبوو لە کۆتایی مانگی پێنجی ئەمساڵ کۆنگرەی چوارەمی خۆی ببەستێت.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل