Shadow Shadow

عەلی باپیر: ئەگەر پاشگری ئیسلامی ڕێگرە لە بەردەممان دەبێت لایبەرین

10:44 هه‌ینی 31 ئایار 2019
article image

ناس کورد

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی حزبەکەیەوە ڕاگەیاند ئەگەر پاشگری ئیسلامی ڕێگرە لە بەردەممان دەبێت لایبەن.

.

میدیاکانی سەر بە کۆمەڵ شەوی پێنجشەممە 30ی ئایاری 2019 پەیامێکی عەلی باپیر ئەمیری حزبەکەیان بڵاوکردەوە، پەیامەکە تایبەتە بەهەژدەیەمین ساڵیادی دامەزاردنی کۆمەڵ.

.

ئەمیری کۆمەڵ رایگەیاندووە  زۆربەی ناكۆكیەكانی هەرێمی كوردستان لەوەوە سەرهەڵدەدەن كە لایەنێك یان چەند لایەنێك تەنها حساب بۆ خۆیان دەكەن و هەمو شتێك بۆ خۆیان قۆرغ دەكەن.

.

ئەمیری كۆمەڵ باس لە بەستنی كۆنگرە دەكات و دەڵێت: “كۆمه‌ڵ بەرەو بەستنی كۆنگرەی چوارەم دەچێت، هه‌وڵ ده‌دات زیاتر گه‌شه‌ بكات و به‌رفراوان  ببێت، دەبێت كام شێواز و ئامڕاز باشتر و كاریگەرترە، باشتر ئامانج دەپێكێت، ئەوە پەیڕەو بکەن گۆڕانكاریی بکەن، ئەگەر پاشگری (ئیسلامی) ئەو كۆسپەیە، دەبێت لایببەین.”

.

ئەو باس لەوەدەکات “هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك بۆ كورد به‌ده‌ست هاتبێـت به‌هۆی‌ ته‌باییه‌وه‌ بوه‌، كه‌ بناغه‌ی‌ ته‌باییش دادگه‌رییه‌، ئاماژە بەوەشدەكات كە هه‌ڕه‌شه‌ی‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ و عێراق و به‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن.”

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل