fbpx
Shadow Shadow

عەلى حەمە ساڵح: لە بارەى دۆسیەى بەرهەمە نەوتییەکان حکومەت و وەزارەتى دارایى هاتنە سەر خەت

14:38 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان، رایگەیاند “دوای وروژاندنی دۆسیه‌ی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌کان و قۆرخکاری، سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاری به‌دواداچون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێکیان داوه‌ بۆ قۆرخکاری و خزمه‌تی یه‌ک کۆمپانیا بێت”.

.

عەلى حەمە ساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک ئاماژەى بەوە کرد، لەبارەى دۆسیەى بەرهەمە نەوتییەکان و قۆرخکارى ئەو دۆسیەیە حکومەت و وەزارەتى دارایى بەڵێنیانداوە ده‌رفه‌تی وه‌ک یه‌ک به‌ هه‌موو کۆمپانیایه‌ک بدرێت، ئه‌و بابه‌تانه‌ش که‌ ئه‌رکی حکومه‌ته ‌و داهاتی بۆ حکومه‌ته‌ و دراوه‌ به‌ کۆمپانیا پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێت.

.

بەوتەى سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان، تێکه‌ڵکردنی کۆندێنسه‌یت و پترۆ کیمیاوی‌ له چه‌ند شوێنێک له‌وانه‌ تانجه‌رۆ و فرۆشتنی به‌ بانزین، کە بە مه‌ترسیه‌کی گه‌وره له‌سه‌ر ته‌ندروستی هاووڵاتیانی کوردستان ناوى دەبات، دۆسیه‌که‌ خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست سه‌رۆکی حکومه‌ت.

.

عەلى حەمە ساڵح روونیدەکاتەوە، ئەو تێکەڵکردنەى کۆندێنسه‌یت و پترۆ کیمیاوی‌ هۆکاری سه‌ره‌کی دروستبوونی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ پارێزگای سلێمانی و به‌ڵێنی ئه‌وه‌ دراوه‌ ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته‌ به‌ر.

.

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان ستایشى بەدەنگەوەهاتنى حکومەت و وەزارەتى دارایى دەکات بۆ ئەو دۆسیەیە و دەڵێت “ئه‌م هه‌نگاوه ‌و به‌ده‌مه‌وه‌ هاتن و ده‌رکردنی چه‌ند بڕیارێکی گرنگ بۆ ئێمه‌ جێگای ته‌قدیره”‌.

.

جەختیش دەکاتەوە، سه‌رۆکی حکومه‌تیش ڕایگه‌یاندوه‌ گه‌نده‌ڵی له‌ که‌س قبوڵنه‌کرێت و ئێمه‌ش چاودێرێکی جدی ده‌بین.

.

دوێنێ (شەممە، 7ی ئەیلولی 2019)، هەریەکە لە عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان و سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان، لە فەیسبوکی خۆیان نوسراوێکیان دەربارەی (بەهەدەردانێکی زەبەلاح) لەبواری نەوت و پاشماوە نەوتییەکان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکرا کرد.

.

عەلی حەمەساڵح ڕایگەیاندوە، حه‌وت ڕۆژ پێش ئێستا به‌ نوسراوێک له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کان گه‌نده‌ڵیه‌کی گه‌وره‌ و مه‌ترسیدار کراوە بە واژۆی به‌ڕێوبه‌رێکی گشتی بەناوی فەرەیدون رەحمان عەوڵا کە بەڕێوبەری گشتی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.

.

هەروەها ئەوەشی نووسیوە، هەرچەندە واژۆکە تەنها واژۆی بەڕێوبەڕێکی گشتییە به‌ڵام تۆڕێکی ئێجگار گه‌وره‌ی له‌ پشته ئەو کارەوەیە و تێپه‌ڕبوونی ئه‌م نوسراوه‌ گه‌وره‌ترین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌ و بێ ده‌سه‌ڵاتکردنی حکومه‌ته‌”.

.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، وێنەیەکی ئەو نوسراوەی بڵاوکردووەتەوە نوسیویەتی: “ته‌نیا ئه‌م کاغه‌زه‌ به‌هاکه‌ی 738 ملیۆن دۆلاره‌ و قازانجی قۆرخکاری زیاتر له‌ دوو ملیار دۆلاره”.

 

هەواڵى پەیوەندیدار:

وردەکاری ئەو گەندەڵییە چییە سۆران عومەر و عەلی حەمەساڵح دەڵێن ئاشکرایان کردووە؟

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل