fbpx
Shadow Shadow

"نه‌دانی ده‌یان ملیۆن دۆلاری گومرگ"

عەلى حەمە ساڵح: به‌رپرسانی باڵا له‌ پشت گه‌نده‌ڵییه‌کی قێزەونه‌وه‌ن

20:35 دوو شه‌ممه‌ 29 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

عەلى حەمە ساڵح ڕایدەگەیەنێت، به‌چه‌ند ڕێگایه‌کی جیاواز به‌رپرسانی باڵا له‌ پشت بازرگانی و خۆدزینه‌وه‌ن له‌ گومرگ و ڕۆژانه‌ سه‌دان تۆن، کاڵا داخڵ ده‌کرێت به‌بێ گومرگ.

.

عەلى حەمە ساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان، لە پەڕەى خۆى لە فەیسبووک نوسیوێتى: “کاڵایه‌کی زۆر داخڵ ده‌کرێت (به‌تایبه‌ت شیش و هێلکه‌، ده‌ڵێن، ترانزێته‌ بۆ سوریا، من یه‌ک مانگه‌ سه‌رقاڵی به‌دواداچونم، هه‌موو ئه‌م کاڵایانه‌ بۆ ناوخۆیه‌و بۆ خۆدزینه‌وەیە‌ له‌ گومرگ”.

.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژە بەوەشدەکات: “ڕۆژانه‌ هه‌زاران تۆن شیش داخڵى هەرێم ده‌کرێن، کە یەک تۆن شیش گومرگەکەى 90 دۆلاره‌، به‌ڵام یان عه‌فو ده‌کرێن یان به‌ درۆ ده‌ڵێن، بۆ سوریا ده‌چێت و ترانزێته‌ و گومرگ نادرێت”.

.

لەگەڵ نوسینەکەیدا عەلى حەمە ساڵح بەڵگەیەکیشى خستووەتەڕوو دەڵێت: “ئه‌و عه‌فوه‌ی ته‌نیا به‌ یه‌ک نوسراو کراوه‌ بایی چوار ملیۆن دۆلاره، ئه‌مه‌یه‌ وایکردووه‌ داهاتی گومرگ که‌م بێت”.

.

بە وتەى سەرۆکى فراکسۆنى گۆڕان، کۆى ئەو دۆسیەیەى باسى دەکات خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست وه‌زیری دارایی، دەشڵێت: “به‌ڕێزیان له‌ هه‌وڵدان‌ بۆ ڕێگری جدی له‌م تاڵانیه ‌و پێویستی به‌ پشتیوانی سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌یه‌تی، سه‌رۆکی حکومه‌تیش بڕیاره‌ هاوکار بێت”.

 

یەکێک لەو بەڵگانەى عەلى حەمە ساڵح خستویەتییە ڕوو:

عەلى حەمە ساڵح: به‌رپرسانی باڵا له‌ پشت گه‌نده‌ڵییه‌کی قێزەونه‌وه‌ن

 

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل