fbpx
Shadow Shadow

عەلى حەمەساڵح: دەرماڵەکانى فەرمانبەران نابڕدرێن

20:20 چوار شه‌ممه‌ 11 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

عەلى حەمەساڵح، سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان له ‌پەرله‌مانى كوردستان، ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى به‌ناوى “ڕاستییه‌كانى پڕۆژەیاساى چاكسازى له ‌هه‌رێم” لە ‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییدا بڵاوكرده‌وه لەو ڕونکردەوەیەدا جگه‌ له‌وه‌ى جه‌ختى لەوەکردەوە ده‌رماڵه‌ و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانى هه‌رێم نابڕدرێت، ڕاشیگه‌یاند: “سه‌رجه‌م خانەنشینە نایاساییه‌كانى پله‌ باڵاكان ده‌بڕدرێن و ته‌نها یه‌ك مووچه‌یش ده‌مێنێته‌وه”‌.

,

عه‌لى حه‌مەساڵح دەڵێت: “ئه‌وه‌ى كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ خانه‌نشینى پله‌ باڵاكانه‌وه‌ هه‌یه،‌ وه‌ك یاساكه‌ى عێراقه‌، خانه‌نشینى به‌پێى پڕۆژەیاساى چاكسازى كراوه‌ (‌ئیختیارى و ئیجبارى) واتا له‌ ته‌مه‌نى 45 ساڵیدا و دواى 15 ساڵ خزمه‌ت، فەرمانبەر ده‌توانێت داواى خانه‌نشینى بكات یاخود بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ى پێشوى، لایه‌نى ئیجباریش له‌ ته‌مه‌نى 60 سالیدایه‌ هاوشێوەى عێراق”.

,

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان وتیشی: “شه‌ش شوێنى جیاواز كه‌ خه‌ڵكى تێدا خانه‌نشین ده‌كرا له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا به‌تایبه‌ت له‌هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆ، شارستانى و سه‌ربازى به‌هه‌مو بواره‌كانییه‌وه‌ كه‌ بوبوون به‌ سه‌رچاوه‌ى گه‌نده‌ڵى، هه‌مویان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌ و له‌ شوێنى ئه‌وه‌ ده‌سته‌ى خانه‌نشینیى نیشتیمانى داده‌مه‌زرێندرێت”.

,

“هەرکەسێک به ‌پله‌ى وه‌زیر، بریكارى وه‌زیر یان هه‌ر پله‌یه‌كى تر خانه‌نشین كرابێت و شایه‌نى ئه‌و پله‌یه‌ نه‌بێت، ئه‌وا هه‌ڵده‌وشێته‌وه‌ و له‌برى ئه‌وه‌ به ‌پله‌ى شیاوى خۆى خانه‌نشین ده‌كرێت”، وەک عەلى حەمەساڵح ئاماژەى پێکردووە.

,

دەشڵێت: “دوو مووچەیی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نامێنێت، ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ وارسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانن یاخود ده‌بنه‌ واریسى ئه‌وانه‌ى خانه‌نشینى شیاوى خۆیانن”.

,

ئه‌وه‌شى خستەڕو، یه‌كه‌ى ژمێریاریى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌ماوه‌كانى ڕابردوودا تایبه‌ت به‌ یه‌كه‌ى حه‌فتا و هه‌شتاى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دروستکران نامێنن، تیشی: “سه‌رجه‌م پاسه‌وانى به‌رپرسه‌كان ڕێكخده‌خرێنه‌وه‌ و سه‌رجه‌م به‌رپرسه‌ حیزبى و حكومییه‌كان ده‌گرێته‌وه،‌ کە نزیكه‌ى 63 هه‌زارن، ئێستاش زیادیان كردووه”.

,

لەبارەى چاكسازی له‌ لیستى شه‌هیداندا، كه ‌زۆربه‌ى جار ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت گیراوه‌ كه‌سانى ناشایسته‌ لەو لیستەدا هەن، سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان ئاشکرایکرد: “ئه‌وانه‌ى شه‌هیدى سه‌نگه‌ر نه‌بوون و كراون به ‌شه‌هیدى سه‌نگه‌ر، ئه‌وانه‌ى شه‌هید نه‌بوون و خراونه‌ته‌ لیستى شه‌هیدانه‌وه‌، ئه‌وانه‌ى واریسى شه‌هیدا نه‌بوون و كراون به‌ واریسى شه‌هیدان، ئه‌وانه‌ى زیندانى سیاسى نه‌بوون و كراون به‌ زیندانى سیاسى..تد، هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌خرێنه‌ سه‌ر باره‌ یاسایه‌كه‌ى خۆیان”.

,

له‌كۆتایى وتەکانیدا عەلى حەمەساڵح جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووەتەوە، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رماڵه‌ و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و سه‌رجه‌م مووچەخۆرانى هه‌رێم “نه‌ ده‌بڕدرێن نه‌ كه‌م ده‌كرێنه‌وه”‌.

,

ئەوەش دواى دێت، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 11ى کانونى یەکەمى 2019، له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌نجومەنه‌كه‌یان ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ناردنى پڕۆژەیاسای چاكسازى بۆ په‌ڕله‌مان ده‌ربڕیوه‌.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل