fbpx
Shadow Shadow

عەلاوی پڕۆژەیەکی چارەسەری خێرای بۆ بارودۆخی عێراق ڕاگەیاند

14:02 شه‌ممه‌ 05 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد –

ئەیاد عەلاوی پڕۆژەیەک بۆ چارەسەری دۆخی عێراق پێشکەش دەکات، دواى ئەو بارودۆخە نوێیەى بەهۆى خۆپیشاندانەکانەوە هاتووەتە ئاراوە.

.

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی لە چوارچێوەی پرۆژەکەیدا ڕایگەیاندووە “دەبێت سەرجەم کوژراوانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان بە شەهید هەژماربکرێن و لەسەر ئەرکی دەوڵەت چارەسەری بریندارانی خۆپیشاندەر و کارمەندە ئەمنییە بکرێت”.

.

داواشیکردووە سەرجەم دەستگیرکراوانی خۆپیشاندەران ئازاد بکرێن و سەرجەم فەرمانەکانی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرەکانی دیکەش هەڵبوەشێنرێتەوە.

.

خاڵەکانی پڕۆژەکەی عەلاوی:

.

– بە شەهید هەژمارکردنی هەموو کوژراوەکانی خۆپیشاندانەکان.

.

– چارەسەرکردنی خۆپیشاندەر و کارمەندە ئەمنییە بریندارەکان لەسەر ئەرکی دەوڵەت.

.

– ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان.

.

– راگرتنی هەموو فەرمانەکانی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران.

.

– قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەی بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە زیانی داراییان پێگەیشتووە.

.

– بڕینی بەشێک لە موچەی فەرمانبەران و پێدانیان وەک موچەیەکی مانگانە بەو کەسانەی بێکارن تا ئەوکاتەی کار دەدۆزنەوە.

.

– پەرلەمان و حزبەکان بە ئاشکرا دەسەڵاتی تەواو بدەنە سەرۆکی حکومەت بۆ چاکسازی و گۆڕینی بەشێک لە وەزیر و بەرپرسە باڵاکان.

.

– هەموو ئەو کەسانەی بە گەندەڵی تۆمەتبارکراون لەسەر کار لابدرێن.

.

– پێکهێنانی لیژنەی ناوبژیوانی، کە سەرۆک وەزیران دەسەڵاتی گفتوگۆیان بداتێ و سەردانی شارەکان بکەن.

.

– سڕکردنی ئەنجومەنی ئەو پارێزگایانەی هاووڵاتییان تێیاندا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و پێدانی دەسەڵات بە سەرۆک وەزیران بۆ دیاریکردنی پارێزگاری نوێ ئەگەر سەربازیش بن.

.

لە رۆژی 1-10-2019، خۆپیشاندانی هاوڵاتییان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق سەریهەڵداوە، کە داوای چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵیان کرد.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل