fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

عەلاوی: سبەینێ دەنگ لەسەر یەکەم کابینەى سەربەخۆ و دەستپاک دەدرێت

12:53 چوار شه‌ممه‌ 26 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ دەنگ لەسەر یەکەم کابینە بە کاندیدی سەربەخۆ و بەتوانا و دەستپاک دەدرێت.

 

محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق لە تویتێکیدا ڕایگەیاند، ئەو کابینە و کاندیدانە “ماف بۆ گەل و شکۆ بۆ عێراق دەگەڕێننەوە.”

.

دەشڵێت، “سبەینێ وادەى بینینی بەڕێزانە لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی خاوەن هەڵوێستی نیشتمانی، ئەوانەى خۆڕاگر بوون لەبەردەم ئاڵنگارییە گەورەکان لەگەڵ گەلدا کە بەرگەی کوشتن و کوشتاریان گرت.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “سبەینێ پێکەوە، گەل و ئەندامانی پەرلەمان و کاندیدەکان و هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان لاپەڕەی پشکپشکێنەى دادەخەین و دەچین بەرەو عێراپێکی ئازاد و بەهێز.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل