fbpx
Shadow Shadow

عەلاوی داوایەکی بەپەلە لە بەرهەم ساڵح دەکات.. “لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کار بکە”

09:03 هه‌ینی 27 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد –

هاوپەیمانی وەتەنیەی ئه‌یاد عه‌لاوی داوا دەکات حكومه‌تێكی بچووككراوه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌رهه‌م ساڵح پێكبهێنرێت و بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی عێراق بكات.

.

شەوی ڕابردوو، هاوپەیمانی وەتەنییەی عێراقی کە ئەیاد عەلاوی سەرۆکایەتی دەکات لە ماڵپەری فەرمی خۆی ڕاگەیەنراوێکی دەربارەی هەڵوێستەکەی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بۆ ڕەتکردنەوەی بەربژێرەکەى هاوپەیمانی بینا و پێشکەشکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەی بە پەرلەمان بڵاوکردوە.

.

هاوپەیمانی وەتەنیە ڕایگەیاندوە: “لە دۆخێکدا کە عێراق بە سەختترین و نارەحەترین قۆناغدا تێدەپەڕێت هەندێک لایەنی وەکو هاوپەیمانی بینا لەجێی ئەوەی خەمی عێراق و تێکنەچوونی دۆخەکەیان بێت و هەوڵ بدەن بۆ پێشکەشکردنی کاندیدێکی گونجاو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، بە هاوکاری سەرۆککۆمار لەگەڵ لایەنەکان، بەڵام ئەوان بەردەوامن لە پێشێلکردنی دەستور و خۆیان بە فراکسیۆنى گەورە دەناسێنن لەکاتێکدا لە پەرلەمانیش فراکسیۆنى گەورە لە یەکەم دانیشتندا دیاری نەکراوە و ئەو کارەی ئەوان زیان بە دەستور و گەلی عێراقیش دەگەێنێت”.

.

هاوپەیمانی وەتەنیە ئاماژەی بەوەداوە: “دەبێت ئەو پرسە بۆ سه‌رۆككۆمار به‌جێبهێڵدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ ڕاوێژبكات له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه‌كان و هه‌ڵوێستێكی هاوبەش و یەکگرتوو ڕابگەێنن، بەڵام هەندێک لایەن لەجێی ئەوە هه‌وڵده‌ده‌ن فشار له‌ سه‌رۆككۆمار دەكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بەربژێرەکەیان قبوڵ بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كی خۆپیشانده‌ران له‌به‌رچاو بگرن”.

.

هاوپەیمانیەکەی ئەیاد عەلاوی دەشڵێت: “ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌داین، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق، حكومه‌تێكی بچووككراوه‌ پێكبهێنێت به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئیداره‌ی وڵات بكات بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و به‌ڵێنیش بدات، كه‌ خۆی ناپاڵێوێت بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل