fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

چى بە کوتلە سیاسییەکان وتووە؟

عەلاوى دوو مەرج بۆ دیاریکردنى وەزیرەکانى دادەنێت

20:58 هه‌ینی 07 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

محەمەد عەلاوى سەرۆکوەزیرانى ڕاسپێردراوى عێراق دوو مەرجى دیاریکردووە بۆ دانانى وەزیرەکانى کابینەکەى و کوتلە سیاسییەکانیشى ئاگادارکردووەتەوە.

.

محەمەد خالیدى سەرۆکى فراکسیۆنى بەیادر الخیر لە پەرلەمانى عێراق بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، عەلاوى لەمیانەى کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان جەختیکردووەتەوە کە ڕێگە بە حزب و لایەنەکان نادات بەشدارى بکەن لە دیاریکردنى وەزیرەکاندا.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، عەلاوى دوو مەرجى داناوە بۆ دیاریکردنى کاندیدەکان بۆ پۆستە وەزارییەکان کە بریتین لەوەى دەستپاک بێت و لە گەندەڵى تێوەنەگلابێت و پسپۆڕ بێت لەو بوارەدا کە بۆى کاندید دەکرێت.

.

پیشتر عەبدو عیساوى ئەندامى پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاندبوو، کوتلە سیاسییەکان لەکۆبوونەوەیەکدا دەسەڵاتى دیاریکردنى وەزیرەکانیان داوەتە عەلاوى، تا کەسانى سەربەخۆ بۆ کابینەکەى دیاریبکات.

.

ڕۆژى یەک ئەم مانگە بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق محەمەد تۆفیق عەلاوى بۆ پێکهێنانى حکومەت ڕاسپارد و بەپێی دەستور 30 رۆژى لەبەردەمدایە بۆ پێکهێنانى حکومەت و لە ئێستادا 23 ڕۆژى لەبەردەمدا ماوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل