fbpx
Shadow Shadow

"به‌شێكیان ئاواره‌ی هه‌رێمى كوردستان بوون"

عەشیرەتەکەی سه‌دام حوسێن ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ گوندى عۆجه‌ى زێدى باوباپیریان

23:39 چوار شه‌ممه‌ 17 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

خزم و كه‌سوكاره‌كه‌ى سه‌دام حوسێن كه‌ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى ترى عێراق بوون ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ گوندى عۆجه‌ى زێدى باوباپیریان, عه‌شیره‌تى ئه‌بو نه‌سریش ده‌ڵیت هێشتا پرۆسه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ دیار نیه‌ كه‌ى ده‌ستپێده‌كات.

.

ڕۆژنامه‌ى شه‌رقئه‌وسه‌ت بڵاوى كرده‌وه‌، عه‌شیره‌تى ئه‌بو ناسر كه‌ مامۆزاكانى سه‌دام حوسێنیش سه‌ر به‌و عه‌شیره‌ته‌ن، ڕێكه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى شارى تكرێت  و سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبىدا كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه‌یان بده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زێدى باب و باپیریان له‌گوندى عۆجه‌ى سه‌ر پارێزگاى تكریت.

.

فه‌لاح ئه‌لندا كوڕى سه‌رۆك عه‌شیره‌تى ئه‌بو نه‌سر كه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان نێشته‌جێه‌ به‌ِڕۆژنامه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه‌، هێشتا به‌ته‌واوى ڕوون نیه‌ رێوشوێنى گه‌ڕانه‌وه‌ چۆن ده‌بێت ته‌نها ئه‌وه‌ى بیستووه‌ كه‌سه‌ركرده‌یه‌كى حه‌شدى شه‌عبى ڕێگه‌یان پێده‌ده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ گوندى عۆجەى سه‌ر به‌پارێزگاى تكریت.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ هیواخوازن ئه‌مجاره‌یان پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ زێدى خۆیان جدیتر بێت چونكه‌ چه‌ند سالێكه‌ ئه‌و ده‌نگۆیه‌ ده‌بیستن به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

.

ئه‌وه‌شى ڕوونكردووته‌وه‌، ئاگایان له‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ ڕێوشوێنى گه‌ڕانه‌وه‌ش پێویستى به‌كات هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌یان كراوه‌ته‌ سه‌ربازگه‌ و ده‌بێت چۆڵبكرێت ئینجا ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌.

.

گوندى عۆجه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژئاواى ڕووبارى دجله‌ له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین و نزیكه‌ى 13 كیلۆمه‌تر له‌ باشورى شارى تكریته‌وه‌ دووره‌، زۆربه‌ى دانیشتوانه‌كه‌شى خزم و كه‌سوكارى سه‌دام حوسێنى سه‌رۆكى له‌سێداره‌دراوى عێراقن، له‌دواى ساڵى 2014 گونده‌كه‌یان چۆڵكردوه‌ و به‌شێكى زۆرى كراوه‌ته‌ سه‌ربازگه‌ى حه‌شدى شه‌عبى.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل