fbpx
Shadow Shadow

عەسائب هەڕەشە لە دوو کەناڵ دەکات: بە شێوەیەکی بێبنەما بە ئامانجمان دەگرن

14:41 شه‌ممه‌ 16 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بزوتنەوەى عەسائیبی ئەهلی حەق هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵای کردووە لە هەردوو کەناڵی ئاسمانیی حوڕە عێراق و ئێن ئاڕ تی عەرەبی بە تۆمەتی “بڵاوکردنەوەى هەواڵی ناڕاست و بێبنەما لەبارەى بزوتنەوەکەوە.”

.

ئەمڕۆ شەممە، 16ی تشرینی دووەمی 2019، بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، “بەداخەوەین کە هەردوو کەناڵ لە ڕێڕەوی پیشەیی خۆیان لایان داوە لە ڕوماڵەکانیاندا لەبارەى ڕووداوەکانى عێراق و ئەوەش یەکەم جاریان نییە.”

.

دەشڵێت، هەردوو کەناڵ بەردەوامن لە “بە ئامانجگرتنی مەرجەعی باڵا و حەشدی شەعبی و بەها کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها هەوڵی بەردەوام دەدەن بۆ هاندانی توندوتیژی لە ناو وڵاتدا لەڕێگەی بڵاوکردنەوەى هەواڵ و زانیاریی ناڕاست.”

.

ڕاشیدەگەیەنێت، “هەوڵی ئەو دوو کەناڵە بۆ شێواندنی ڕاستییەکان لەچوارچێوەی پیلانگێڕی دەرەکی و بەدەستهێنانی دەستکەوتنی سیاسیی زۆر ڕوونە.”

.

لە کۆتاییدا بزوتنەوەکە هەڕەشەی گرتنەبەر ڕێکای یاسایی دەکات لە دژی ئەو “کەناڵانەى هەواڵی ناڕاست و بێبنەما بڵاودەکەنەوە بۆ شێواندنی ڕای گشتیی.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل