fbpx
Shadow Shadow

عەدنان کەرکووکی: ئەو شاندەی سەردانی بەغدا دەکات حزبی نیە و حکوومییە

14:15 دوو شه‌ممه‌ 02 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی، ڕەتیکدەکاتەوە هیچ پلانێک لە ئارادا بێت بۆ ئەوەی شاندێکی حیزبی هاوبەش لە نێوان پارتی، یەکێتی و گۆڕان سەردانی بەغدا بکات و دەڵێت: ئەوشاندەی کە لە ئاێندەیەکی نزیکدا بڕیارە  بچێتە بەغدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

.

عەدنان کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی بەناس کوردی ڕاگەیاند، “هیچ پلانێک نییە لە نێوان پارتی، یەکێتی و گۆڕان بۆ درووستکردنی شاندێکی حیزبی هاوبەش بۆ سەردانکردنی بەغدا.”

.

وتیشی: “کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، کێشەی دوو حکومەتە و کێشەی حیزبی نییە”.

.

سەرکردایەتییەکەی پارتی جەختی لەوەشکردوە،  شاندەکەی هەرێمی کوردستان نوێنەری هەموو لایەنە پێکهێنەرەکانی هەرێمی تێدا دەبێت، بڕیاریشە لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی بەغدا بکەن.

.

هەروەها باسی لەوەکرد، گرنکترین ئەو دۆسیانەی شاندەکە تاوتۆێیان دەکات، پرسی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەبێت، هاوکات کێشە هەڵپەسێردراوەکانی دیکەى  نێوان هەولێر وبەغداش باسدەکرێن.

.

ئێوارەی دوێنی یەک شەممە، کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی نێوان، پارتی دیموکراتی کوردستان وبزووتنەوەی گۆڕان ئەنجامدرا، بەگوێرەی زانیارییەکانیش، بزووتنەوەی گۆڕان پێشنیاری کۆبوونەوەی سێ قوڵی لە پارتی کردووە، بە بەشداری یەکێتی نیشتمانی کوردستان.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل