Shadow Shadow

عەدالەت عەبدوڵا كتێبێكی نوێ‌ لەبارەی ئەنفال بڵاودەكاتەوە

16:29 شه‌ممه‌ 13 نیسان 2019
article image

ناس كورد- شۆڕش محەمەد
نووسەر و ئەكادیمی كورد عەدالەت عەبدوڵا كتێبێك لەبارەی ئەنفالەوە بە زمانی عەرەبی چاپ و بڵاودەكاتەوە و ئەمە دووەمین كتێبێتی لەبارەی ئەنفال و جینۆساید.

.

نووسەر و ئەكادیمی عەدالەت عەبدوڵا تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند “كتێبی (البربرية المعاصرة، الأنفال و الإبادة الجماعية في كُردستان العراق) لەسەر تاوانەكانی ئەنفال و جینۆسایدكردنی گەلی كورد رادەوەستێت. كتێبەكە بە زمانی عەرەبی نووسراوە و تایبەتە بە یادی 31 ساڵەی ئەنفال”.

عەدالەت عەبدوڵا روونیكردەوە، كتێبەكە بەرهەمێكی فكری- سیاسییە و تێڕامان و پشكنینە بۆ كۆمەڵێك چەمك و دیاردە، دروشم و ئایدیۆلۆژیا، وتارو ستراتیژ، هەڵوێست و سیاسەت و، لەبەشێكی زۆریدا، هەوڵدانە بۆ دواندنی فكرو عەقڵی عەرەبی و ئیسلامی.

.

ئاماژەی بەوەش كرد، كتێبەكە لە دوو توێی(120) لاپەڕە و لە قەبارەی نیو A4دا، كوردستانی نوێ لە رێگەی سەرنووسەرەوە، پێشەكی بۆ نووسیوە.

بەوتەی عەدالەت عەبدوڵا، بۆ نووسینی كتێبەكەی سوودی لە نزیكەی 20 سەرچاوەی زانستی وەرگرتووە و هاوكات لەرێگەی نووسینی پەراوێزێكی زۆرەوە هەوڵدراوە ناساندن بۆ ئەو ناو و شوێنانە بكرێت كە لەناوەڕۆكی كتێبەكەدا ناویان هاتووە و ئاماژەیان بۆ كراوە.

.

كتێبەكە لەشاری سلێمانی و لەلایەن چاپخانەی كارۆ، چاپ كراوە.

عەدالەت عەبدوڵا كتێبێكی نوێ‌ لەبارەی ئەنفال بڵاودەكاتەوە

 

 

 

 

 

عەدالەت عەبدوڵا كتێبێكی نوێ‌ لەبارەی ئەنفال بڵاودەكاتەوە

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل