fbpx
Shadow Shadow

ڕوونکردنەوەیەکى نوێى بڵاوکردەوە

عەتا سەراوى: چەند لایەنێکى سیاسى شکستیانهێناوە لەگەڕاندنەوەى مەلا کرێکار بۆ هەرێم

15:05 هه‌ینی 06 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

عەتا سەراوى، پێشمەرگەى دێرینى یەکێتى و ئەندامى ئەنجومەنى ناوەندى ئەو حزبە ڕوونکردنەوەیەکى لەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەى خۆیى و مەلا کرێکار بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، مەلا کرێکار ویستویەتى لەڕێگەى ئەوانەوە بەرائەتى بەرامبەر تاوانەکانى خێڵى حەمە و تەپە کوڕە بسەلمێنرێت بەڵام ئەو بکوژى کەسوکاریانە و لێى خۆشنابن و بە ” تیرۆریستى ” دەزانن.

.

سەراوى لە روونکردنەوەکەدا ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەى نێوان خۆیى و مەلا کرێکار لەسەر داوا و لەڕێگەى برازایەکى ناوبراوەوە بووە کە زانیویەتى هیچ لایەن و کەسێک ناتوانن زەمانەتى سەلامەتى گەڕاندنەوەى بۆ کوردستان بکەن و لە لێپێچینەوەى یاسایى دەربازى ببێت تا دڵنیایى لەوان وەرنەگرێت.

.
عەتا سەراوى، روونیدەکاتەوە، مەلا کرێکار ویستویەتى لەڕێگەى ڕەزامەندى ئەوانەوە بڵێت لەکوردستان هیچ کێشەیەکى سیاسى و یاسایى نیە و لەدادگاکانى نەرویجیش بیکاتە بەڵگەى بەرائەت بۆ خۆى.

.

بەوتەى ئەو “ئەوەش دواى ئەوەى لەوە دڵنیابوو نە تورکیا و نەئێرانیش ناتوانن لەهەرێمى کوردستان بیپارێزن”.

پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان عەتا سەراوی و مەلا کرێکار بڵاوکرایەوە

پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان عەتا سەراوی و مەلا کرێکار بڵاوکرایەوەعەتا سەراوی چ پرسیارێک دەکات؟#ناس_ڤیدیۆ

Gepostet von NAS – KURD am Mittwoch, 4. Dezember 2019

.

لەبەشێکى ترى ڕونکردنەوەکەیدا، ئەو بەرپرسەى یەکێتى باسى لەوە کردووە، ئەو حزبانەش کە سەردانیان کردووە و کەسیان ناردووەتە لاى ناتوانن بەر بەئازار و ڕووبەڕووبوونەوەى کەسوکارى زیاتر لە 300 شەهیدى دەستى هەردوو گروپى جوندولئیسلام و ئەنسارو لئیسلام بگرن.

.

عەتا سەراوى ئەوەى خستووەتە ڕوو، چەند لایەنێک هەوڵیانداوە لەهەولێر و لەهەڵەبجەش سوڵحى عەشایەرى بۆ بکەن بەڵام ناتوانن چونکە مانگى 9 و 10ى ئەمساڵ دادگایکردنى هەبووە و دواى ڕادەستکردنى ئەو بەڵگانەش بەتایبەتى نامەکان لەگەڵ برازاکەیدا و پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەى کە لەگەڵیدا سازیکردووە بەدادگا ئەوکات بڵاوى کردونەتەوە و ئەوەش هاوکات بووە لەگەڵ یادى حەڤدە ساڵەى شەهیدبوونى ئەو پێشمەرگانەدا کە کەسوکاری ئەویشى تێدایە.

.

پێشتریش دواى ئەنجامدانى کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەى کە ڕۆژى (چوارشەممە،4ى کانوونى یەکەمى 2019) لەهەڵەبجە ئەنجامیدا، عەتا سەراوى تایبەت بەناس کوردى ڕاگەیاند :”مەبەست لەئەنجامدانى کۆنگرەکە و بڵاوکردنەوەى تۆمارە دەنگیەکەى نێوان خۆیى و مەلا کرێکار بۆ ئەوەیە چەند لایەنێک دەیانەوێت ناوبرا و بگەڕێننەوە بۆ هەرێم و ئەوانیش وەکو کەسوکارى پێشمەرگە شەهیدەکانى خێڵى حەمە و ناوچەى هەورامان لەو تاوانانە خۆشنبابن و لەهەرێم و چەندین وڵاتیش سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمار کردووە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل