fbpx
Shadow Shadow

عەبدوڵڵا ئۆجەلان: ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێبكات ده‌توانم شه‌ڕى ده‌وڵه‌ت و په‌كه‌كه‌ له‌یه‌ك هه‌فته‌دا ڕابگرم

19:37 پێنج شه‌ممه‌ 08 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكى زیندانیكراوى پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌كه‌كه)‌ له‌ڕێگه‌ى پارێزه‌ره‌كانیه‌وه‌ له‌په‌یامێكیدا ڕایگه‌یاند “بۆ پڕۆسەی چارەسەری ئامادەم، بەڵام پێویستە رێکاری پێویست بۆ پڕۆسەکە بگیرێتەبەر”.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، دەتوانێت لە ماوەی یە‌ك هه‌فته‌دا شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا رابگرێت ئه‌گه‌ر توركیاش ئاماده‌بێت و ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێبكات.

.

 

لە پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلاندا،  هاتووە “نیگه‌رانم له‌و پێشهاتانه‌ی كه‌ به‌هۆی سووربوون به‌درێژه‌دانی سیاسه‌تی جه‌نگ و دروستكردنی كه‌شوهه‌وای پێكدادان سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و سه‌رهه‌ڵده‌دات. چل ساڵه‌ زیانێكی زۆری مرۆیی، ئابووری و سیاسی له‌ ناوچه‌كه‌دا روویداوه‌ و درێژه‌دان به‌هه‌مان سیاسه‌ت و پێداگری لێی باجی زۆر قورسی لێده‌كه‌وێته‌وه”.

.

 

ئۆجەلان روونیدەکاتەوە، پاشماوه‌ی شۆڤینیزمه‌كان مێژووی پڕ چه‌واشه‌كاری و دوور له‌ راستییان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان تورك و كورد بڵاوده‌كرده‌وه‌. به‌ڵام ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه‌ مێژووی راسته‌قینه‌ی په‌یوه‌ندیی برایه‌تی و دۆستایه‌تی تورك و كورد له‌ دژی هه‌وڵی شۆڤینیزمه‌كان ده‌ربخه‌ن. ئه‌و هه‌وڵه‌ كارده‌كات بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو پێگه‌ی كورد بپارێزێت و كرانه‌وه‌یه‌كی گونجاویان له‌ به‌رده‌مدا بكاته‌وه، بەوەش كورد پێویستی به‌ پاڵپشتیی هیچ وڵاتێكی دیكه‌ نابێت. به‌ڵام ئایا كورد مافی ده‌بێت؟ له‌كاتێكدا 40 ساڵه‌ كورد هه‌وڵده‌دات ژیانێكی ئازاد، شایسته‌ و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد پێكبهێنێت”.

.

سەرۆکى زیندانیکراوى پەکەکە، ئاماژە بەوە دەکات”ماوه‌ی بیست ساڵه‌ هه‌وڵی بێ وه‌چان ده‌ده‌م بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ریی دیموكراسی پرسی كورد. سه‌رباری گۆشه‌گیرییه‌كانیش به‌رده‌وامیش ده‌بم له‌ هه‌وڵه‌كانم. كار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كورد پێگه‌ی خۆی هه‌بێت. وه‌رن پێكه‌وه‌ كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ین. با هه‌فته‌یه‌ك پێكدادان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان رابگیرێت. ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه‌ له‌ پێكدادانیش وه‌لابنێن. من چاره‌ی ده‌كه‌م. باوه‌ڕ و متمانه‌م به‌خۆم هه‌یه‌، ئاماده‌م بۆ چاره‌سه‌ریی. به‌ڵام ده‌بێت ده‌وڵه‌ت و هزری ده‌وڵه‌تیش رێكاره‌كان بگرێته‌به‌ر”.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل