fbpx
Shadow Shadow

لەبارەى “قسەوتن بە نەوشیروان مستەفا”، عەبدوڵاى مەلا نورى ڕونکردنەوە دەدات

13:53 شه‌ممه‌ 14 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

عەبدوڵاى مەلا نورى پەرلەمانتارى پێشووى بزوتنەوەى گۆڕان ڕەتیدەکاتەوە ئەو قسانەى بەناوى ئەوەوە بڵاوکراونەتەوە لەبارەى نەوشیروان مستەفاوە ئەو کردبێتنى.

.

ماوەى چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەیەک بەناوى عەبدوڵاى مەلا نورییەوە بڵاودەکرێتەوە کە گوایە بە نەوشیروان مستەفاى وتووە و ڕەخنەى توندى لێدەگرێت، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتووەتەوە.

.

عەبدوڵاى مەلا نورى لە ڕونکردنەوەیەکدا لەو بارەیەوە دەڵێت “لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هەموومان لە بزوتنەوەی گۆڕاندا کارمانکردووە و هەر کەسە بەپێی توانای خۆی وزەی بە گۆڕان بەخشیوە. لەو ماوەیەدا من لەسەر هەر بابەت و کەسێک بۆچوون و ڕەخنەیەکم هەبوبێت بەئاشکرا و بێ پێچوپەنا گوتومە”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە “لەئێستادا کە بەشێک نیم لەو پرۆژەیە، هەر بیروبۆچونێکم هەبێت سور دەبم لەسەری و شانازییان پێوەدەکەم و بەبێ سڵەمینەوە دەریاندەبڕم، بەڵام هەرگیز شتێک لەچوارچێوەی ئەخلاق و قەناعەتی خۆمدا نەبێت تەعبیر لەمن ناکات”.

.

عەبدوڵاى مەلا نورى دەشڵێت، ئەو قسەى ناشرینى بە نەوشیروان مستەفا نەوتووە و ئەوەى لەو بارەیەوە بڵاوکراوەتەوە “هۆنینەوەی بوختان و درۆیە”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل