fbpx
Shadow Shadow

عەبدولوەهاب ساعدی یەکێکە لە کاندیدەکان بۆ شوێنگرەوەی عەبدولمەهدی

09:33 سێ شه‌ممه‌ 03 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ئاشکراى کرد، عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی پێشووی دەزگای دژەتیرۆر عێراق یەکێکە لە کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێى عێراق.

 

.

حەنین قەدۆ، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکدا ڕایگەیاند :”بۆ جێگرتنەوەی عادل عەبدولمەهدی و پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەلایەن هەندێک لە لایەنەکانەوە، ناوی عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی پێشووی دەزگای دژەتیرۆرى عێراق پێشنیاز کراوە”.

.

قەدۆ ئاماژەی بەوەکرد، خۆپیشاندەران ئەو لایەنەن کە کاریگەرییان دەبێت لەسەر دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو، نەوەک قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، یاخود ئەمریکا.

.

هاوکات ئەو پەرلەمانتارە روونیکردەوە، پێدەچێت لە سێ ڕۆژی داهاتوودا، پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکان بخاتە دەنگدانەوە و پەسەندی بکات.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل