ناس کورد-
چەند کاتژمێرێک دوای ڕووداوەکەى کەربەلا کە تێیدا 31 کەس بەهۆی قەرەباڵغی و پاڵپاڵێنەوە لە یادی عاشورادا گیانیان لەدەستدا، عادل عەبدولمەهدی خۆی گەیاندە کەربەلا و ڕایگەیاند، “ئەوەى ڕوویدا لە کەربەلا دەکرێت لە هەر وڵاتێکى پێشکەوتوو ڕووبدات.”
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی، “بەخێرایی پڕۆسەی دەرهێنان و گواستنەوەى بریندارەکان ئەنجامدراوە و ڕێگریکراوە لە دروستبوونی کارەسات.”
.
وتیشی، “هاوکاری تەندروستی کەربەلا و دەزگای مەزارگەى حسێنی زۆرباش بووە و سەدان کەسیان ڕزگارکردووە، مەعنەویاتی بریندارەکان زۆر باشە، ئەوان ئاواتی شەهیدبوونیان دەخواست لەپێناو ئیمام حسێن.”
وەزارەتى تەندروستی عێراق ئاماری کۆتایی ڕووداوەکەى ڕاگەیاند کە 31 کەس گیانیان لەدەستداوە و 102 کەسی تریش برینداربوون.