Shadow Shadow

"گفتوگۆکان بەردەوامن"

عەبدولمەهدی: پێویستە هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕادەست بکات

23:35 سێ شه‌ممه‌ 25 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی یاسای بودجە پێویستە هەرێمی کوردستان، ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستبکات و وتی: پێویستە کێشەکانی نێوان هەردوولا چارەسەر بکرێن.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 25حوزیران 2019، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند، حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی بەردەوام دەکەن بۆ چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان.

.
وتیشی”بەپێی یاسای بودجە پەسەندکراوی ساڵی 2019، دەبێت هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات.”

.
رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو 20-حوزەیران، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە، یەکێک لەو پرسانەی تاوتوێیانکرد کێشەی هەناردەی نەوتی هەرێم بوو.

.
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی  ئەمڕۆدا، عادل عەبدولمەهدی باسی چەند پرسێکی دیکەی کرد، لەوانە پڕکردنەوەی ئەو پۆستانەی تا ئێستا بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن و وتی: ئەنجوومەنی وەزیرانی دەنگی لەسەر ناوی ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی داوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل