ناس کورد-
سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی بە بەرپرسانی هەڵبژاردەی عێراقەوە کرد، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و لە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندانیش شاشە دادەندرێت بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران تەماشای یارییەکە بکەن.
,
بڕیارە کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، پێنجشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2019، هەڵبژاردەی عێراق لە دەرەوەی خاکی خۆی لە وڵاتی ئوردن ڕوبەڕوی هەڵبژاردەی ئێران ببێتەوە، لەمیانەی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.
,
نیوەڕۆی ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی بە بەرپرسانی باڵا و ستافی ڕاهێنەرایەتی یانەکەوە کرد، پاڵپشتی تەواوەتی حکومەتی پێڕاگەیاندن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، وەک یەکەم جاریش تەواوی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەشی تۆمارکرد و دواتر لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە گرتە ڤیدۆی پەیوەندییەکە بڵاوکردەوە، بۆ ئەوەى پەیامەکەى بە شەقامی عێراقی بگات.
,
ئەوەش لەکاتێکدا کە لە شەقامەکانی بەغداد و چەند شارێکی دیکەی عێراق خۆپیشاندەران شەو و ڕۆژ دەمێننەوە، داوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەکەن، بەڵام سەرۆکوەزیران بە ستافی بەرپرسانی هەڵبژاردەکەی وت، شاشەی گەورەیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەى لە شەقامەکانى عێراقەوە یارییەکە ڕاستەوخۆ بگوازنەوە و خۆپیشاندەران و هاوڵاتییان تەماشاى بکەن.
,
وەک لە پەیوەندییە تەلەفۆنەکەى دەرکەوتوە، عەبدولمەهدی بە ستافی هەڵبژاردەى وڵاتەکەى دەڵێت: “ڕۆڵی سەرجەم یاریزانەکان لە هێڵەکانی پێشەوە و ناوەڕاست و بەرگری و لاکان و بەربەستەکان، لەگەڵ ڕاهێنەران زۆر گرنگن و دەبێت بەتەواوەتی هەوڵی خۆتان بدەن سەرکەوتو ببن، گەلی عێراق و حکومەت بە تەواوەتی پاڵپشتیتان دەکات و هیوادارین سەرکەوتو بن”.
رئيس مجلس الوزراء السيد عادل عبدالمهدي يجري اتصال هاتفي مع وفد المنتخب الوطني .
رئيس مجلس الوزراء السيد عادل عبدالمهدي يجري اتصال هاتفي مع وفد المنتخب الوطني .
Gepostet von عادل عبد المهدي Adil Abd Al-Mahdi am Donnerstag, 14. November 2019
,
,