fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

عەبدولمەهدی بۆ پۆمپیۆ: شاندێک بنێرن بۆ دەستپێکردنی پرۆسەى کشانەوەی هێزەکانتان

13:41 هه‌ینی 10 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق داوای لە وەزیری دەرەوەى ئەمریکا کردووە شاندێک بنێرن بۆ عێراق بۆ گرتنەبەری ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی کشانەوەى هێزەکانیان لە عێراق.

.

ئەمرۆ هەینی، 10ی کانونی دووەمی 2020، نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق ڕایگەیاند، عەبدولمەهدی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە “سەرجەم ئەو ئۆپراسیۆنانە ڕەتدەکەنەوە کە سەروەری عێراق پێشێل دەکەن بە بۆردومانەکەی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاشەوە لە ئەنبار و هەولێر، عێراق هەوڵی تەواو لەگەڵ لایەنەکان دەدات بۆئەوەى نەکرێتە گۆڕەپانی شەڕ.”

.

ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، عەبدولمەهدی “داوای لە وەزیری دەرەوەى ئەمریکا کردووە نوێنەر و شاند بنێرن بۆ عێراق بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی سەرجەم هێزە بیانییەکان لە عێراق.”

.

دەشڵێت، “عێراق سورە لەسەر بوونی پەیوەندی پتەو و باش لەگەڵ سەرجەم دراوسێ و هاوڕێکانی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و جەخت لە پاراستنی نوێنەرایەتی و بەرژەوەندی وڵاتان دەکاتەوە لەسەر خاکی عێراق.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “سورین لەسەر شەڕی دژی تیرۆر، ئاوەدانکردنەوەى عێراق و گەشەپێدانی ئابوری، پاراستنی سەروەری وڵات و سەربەخۆیی، یەکێتی نیشتمانی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەش.”

.

دەشڵێت، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر “بە وەزیری دەرەوەى ئەمریکی ئاگادارکردووەتەوە کە بەبێ مۆڵەتی حکومەت هێزی ئەمریکی دەربازی عێراق دەبێت و فڕۆکەکانیان بە ئاسماندا دەسوڕێنەوە کە ئەوەش پێشێلکاری ڕێککەوتنەکەی نێوانیانە.”

.

لە کۆتاییدا ڕاگەیەنراوەکە دەڵێت، “وەزیری دەرەوەى ئەمریکا بڕیاری داوە بە ڕێزگرتنی سەروەری عێراق.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل