fbpx
Shadow Shadow

عەبدولمەهدی بۆ بەرپرسێکی ئەوروپی: هەڵوێستمان نەگۆڕە لەبارەى کشانەوەى هێزە بیانییەکان

11:17 هه‌ینی 10 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

عادل عەبدولمەهدی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەرپرسێکی ئەوروپی جەختی لە “هەڵوێستی عێراق کردەوە لەبارەى کشانەوەى هێزە بیانییەکان.”

.

ئەمڕۆ هەینی، 10ی کانونی دووەمی 2020، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جۆزێف بوریل، جێگری سەرۆکى کۆمسیۆنی ئەوروپی و نوێنەری باڵای پەیوەندییەکانی دەرەوە و سیاسەتی ئاسایشی یەکێتی ئەوروپا “تاوتوێی دۆخ و ڕووداوەکانى چەند ڕۆژی ڕابردووی عێراقیان کرد”.

.

لە ڕاگەیەندراوی نوسینگەی عەبدولمەهدیدا هاتووە، “لە پەیوەندییەکەدا باس لە قەیرانی ئێستا و ڕێگاکانى هەماهەنگی هەردوولا کراوە بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە و دورکەوتنەوە لە بارگرژییەکان.”

.

هاوکات عادل عەبدولمەهدی جەختیکردووەتەوە لە “هەڵوێست و بڕیاری عێراق بۆ کشانەوەى هێزە بیانییەکان و هەوڵەکانی حکومەت بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و سەروەرییەکەی.”

.

دەشڵێت، “عەبدولمەهدی ڕایگەیاندووە کە بارگرژییەکان خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری هیچ لایەک ناکات و تەواوی هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ دورخستنەوەى ناوچەکە و جیهان لە مەترسی جەنگ”.

.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ئەو بەرپرسە ئەوروپییە جەختی لە “مەترسیداری دۆخی ئێستا و ڕێگری لە بارگرژییەکان کردووەتەوە” و ئاماژەى بەوەکردووە کە “وەزیرانی دەرەوەى وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەبەستن بۆ تاوتوێکردنی دۆخی عێراق و چاوەڕێ دەکەن ڕاگەیەنراوێک بڵاوبکەنەوە و تێیدا پشتگیری لە یەکێتی و سەروەری عێراق بکەنەوە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل