fbpx
Shadow Shadow

سەدر پەیامێکی ئاڕاستەی عەبدولمەهدی کرد

عەبدولمەهدی بڕیاریدا بارەگاکانی حەشدی شەعبی دابخرێن و تێکەڵ بە سوپا بکرێن

22:22 دوو شه‌ممه‌ 01 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق، بڕیاریدا هێزەکانی حەشدی شەعبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان ڕابگرن و سەرجەم بارەگاکانیشیان دابخەن، بۆ ئەوەى تێکەڵ بە سوپای عێراق بکرێن، سەدریش لەوبارەیەوە پەیامێکى ئاڕاستەی عەبدولمەهدی کرد.

.

عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق، بە فەرمانێک چەند بڕیارێکی لەبارەی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەرکرد و بەپێی بڕیارەکە، دەبێت هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشێک بن لە هێزە چەکدارەکانی عێراق و  لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانى عێراق بن، هەروەها سەرجەم بارەگاکانیشیان دادەخرێن.

.

سەرۆکوەزیرانى عێراق فەرمانى بەوەشکردووە، هیچ هێزێکى سیاسی بۆى نییە چەک هەڵگرێت، تەنها بە مۆڵەت نەبێت ئەوەش بۆ پاسەوانی بارەگانیان و بەرپرسەکانیان وەک هەموو رێکخستنە سیاسییەکان.

.

هەر بەپێی بڕیارەکە، سەرجەم ئەو ناوانە نامێنێت، کە پێشتر هەبوون و هێزەکانی حەشدی شەعبى لە جەنگی دژی داعش بەکاریانهێناون.

.

لە بڕیارەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا ئەوەش هاتووە، رێگە بە هیچ هێزێکی چەکداری نادرێت بە نهێنی یاخود ئاشکرا لە دەرەوەی رێنماییەکان کار بکات، بەپێچەوانەوە بە دەرچوو لە یاسا دادەنرێت و دەستگیردەکرێت و پێویستە دڵسۆزی هێزەکان تەنها بۆ حکومەت بێت، نەک لایەنە سیاسییەکان.

.

عادل عەبدولمەهدی ماوەی مانگێکی وەک مۆڵەت بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە دەرکردووە و جەختیکردووەتەوە، 31ی تەموزی 2019 کۆتا مۆڵەتە بۆ کۆتاییهێنانی کارەکان بەپێی ئەو رێکارانەی کە دیاریکراون.

.

پاش دەرکردنی بڕیارەکەی عەبدولمەهدی، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا بۆ عادل عەبدولمەهدی پشتگیری خۆی بۆ بڕیارەکە دەربڕی و ڕایگەیاند، بڕیارێکی زۆر گرنگە و یەکەم هەنگاوی ڕاستە بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی بەهێز.

.

ڕێبەری ڕەوتی سەدر سوپاسی سەرۆکوەزیرانى کرد بۆ ئەو بڕیارەى، دەشڵێت، دەرکردنی ئەو بڕیارە و جێبەجێکردنیشی دەبێتە هۆی پاراستنی هەیبەتى سوپا و ئارامی و  ئاسایشی عێراق.

.

بۆ پشتگیرى لەو بڕیارەش موقتەدا سەدر دەستلەکاکێشانەوەى لە “سەرایا سەلام” ڕاگەیاند، داواشى کرد بەپەلە ئەو هێزە هەڵوەشێتەوە، کە پێشتر خۆى بڕیارى دامەزراندنى دابوو.

.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل