Shadow Shadow

عەبدولمەهدى و شاى سعودیە داواى هەماهەنگى هەردوو وڵات دەکەن بۆ جێگیر کردنى نرخى نەوت

16:48 دوو شه‌ممه‌ 01 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ شاى سعودیە لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا، باسیان لە هەماهەنگى هەردوو وڵات کردووە بۆ جێگیرکردنى نرخى نەوت لە بازاڕدا.

.

نوسینگەى ڕۆژنامەوانى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا، عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق و مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز، شاى سعودیە، باسیان لە گرنگى پاراستنى ئاسایشى هەردوو وڵات کردووە، لەگەڵ هەماهەنگى عێراق و سعودیە لەبارەى جێگیرکردنى نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا.

.

لە بەشێکى دیکەى وتەکانیاندا، باسیان لە گەشەپێدانى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات کردووە، بەتایبەت هەماهەنگى لە کۆنگرەى نەوتى ئۆپیک کە لە ڤییەنا کارەکانى بەردەوامیان هەیە.

.

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوەکە، عەبدولمەهدى و شاى سعودیە جەختیان لە پابەندبوون بە ڕێککەوتنى نێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە، بەتایبەت ئەو پرسانەى لەکاتى سەردانەکەى ڕابردووى سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ سعودیە لەسەرى ڕێککەوتوون، هەروەها پاراستنى ئاسایشى هەردوو وڵات و ناوچەکە و ڕێگرى لە دروستبوونى شەڕ و ئاژاوە تەوەرێکى دیکەى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە بووە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل