fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

داوایەک ئاڕاستەى پەرلەمانتاران دەکات

عەبدولمەهدى هۆشداریدەدات “عێراق دەچێتە بۆشاییەکى نوێوە”

13:39 چوار شه‌ممه‌ 19 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى کاربەرێکەرى عێراق، پەیامێکى ئاڕاستەى ئەندامانى پەرلەمان و کوتلە سیاسییەکان کرد و داوایان لێدەکات، پشتیوانى محەمەد عەلاوى سەرۆکوەزیرانى نوێ بکەن لەبەرئەوەى پێکهێنانى حکومەتەکەى زۆر دواکەوتووە.

.

لە پەیامەکەیدا عەبدولمەهدى ئاماژەى بەوەداوە، ئەو لە  29 / 11 / 2019 دەستى لەکارکێشاوەتەوە و لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکراوە، دواى دوو مانگ و نیو هێشتا حکومەتى نوێ پێکنەهێنراوە، لەکاتێکدا پێویست بوو دواى 15 ڕۆژ لە پەسەندکردنى دەستلەکارکێشانەوەى کاندیدێکى نوێ ڕاسپێردرێت.

.

عەبدولمەهدى ئاماژەى بەوەداوە، خۆشحاڵ بوە بە ڕاسپاردنى محەمد عەلاوى و پشتیوانى دەکات و پێویستە لەماوەى 30 ڕۆژدا متمانە بە کابینەکەى بدرێت کە لە دووى ئازاردا کۆتایی دێت.

.

هەروەها هۆشداریداوەتە پەرلەمانتاران و کوتلە سیاسییەکان لەوەى عێراق بچێتە بۆشاییەکى نوێوە ئەگەر پێش کۆتایی هاتنى ئەو وادەیە کابینەکە پەسەند نەکرێت.

.

عەبدولمەهدى داوایکردووە پەلە بکرێت لە پێکهێانى حکومەت بۆ ئەوەى ئەرکەکانى جێبەجێبکات و ئامادەکاریی بکات بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە لە نزیکترین کاتدا.

.

تا ئێستا محەمەد تۆفیق عەلاوى هیچ زانیارییەکى لەبارەى وەزیرەکان و چۆنیەتى پێکهێنانى کابینەکەیەوە ئاشکرانەکردووە، تەنها جەختیکردووەتەوە کە وەزیرەکان کەسانى سەربەخۆ دەبن و ئەم هەفتەیەش کابینەکەى تەواو دەکات.

.

بەپێی رۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمى عێراق، عەلاوى پێکهێنانى کابینەکەى تەواوکردووە و کارنامە چاکسازییەکەشى ئامادەکردووە، چاوەڕوانى کۆبوونەوەى پەرلەمانە بۆ متمانەپێدان بە کابینەکەى.

.

چەند سەرچاوەیەک بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە، عەلاوى لەکۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ لایەنەکان داواى پشتیوانى بێمەرجى کردووە و هۆشداریداوەى لەوەى شکستى حکومەتەکەى، واتە شکستى سیستەمى سیاسی عێراق بەتەواوەتى.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل