fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"موشەک کەوتووەتە ناو باڵیۆزخانەکەوە"

عەبدولمەهدى فەرمانى دەستگیرکردنى هێرشبەرانى سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا دەردەکات

23:25 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

عادل عەبدولمەهدى فەرمانى بە هێزە ئەمنییەکاندا هێرشبەرانى سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا دەستگیر بکەن، کە ئەمشەو بە کاتیۆشا هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەکە.

.

عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، جارێکى تر هێرش بۆ سەر نێردە دیبلۆماسیە بیانییەکان دوبارە بوەوە، ژمارەیەک موشه‌کى کاتیۆشا لەناو باڵیۆزخانەى ئەمریکا کەوتنە خوارەوە.

.

وتیشى، ئیدانەى ئەو کارە دەکەن و کارێکە لەدەرەوەى یاسا و پیشێلکردنى سەروەرى نێردە دیبۆماسییەکانە کە لەسەر خاکى عێراقن.

.

عادل عەبدولمەهدى ئاماژەى بەوەکرد، فەرمانیکردووە هێزەکانیان بڵاوبنەوە و بگەڕێن بەدواى ئەنجامدەرانى هێرشەکەدا و دەستگیریان بکەن و بدرێنە دادگا، بۆ ڕێگریکردن لە دوبارەبوونەوەى کارى لەو شێوەیە.

.

باسى لەوەشکرد، بەردەوامى ئەو کارە تاکەکەسیە نابەرپرسانە، لێکەوتەى مەترسیدارى دەبێت بۆ سەر وڵات و عێراق دەکاتە گۆڕەپانى شەڕ، بەتایبەت کە حکومەت دەستیکردووە بە جێبەجێکردنى بڕیارەکەى پەرلەمان بۆ دەرکردنى هێزە بیانییەکان.

.

بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس، موشەکەکانى ئەمشەو پێنج موشەک بوون و باڵیۆزخانەى ئەمریکایان لە ناوچەى سەوزى بەغدا بە ئامانج گرتووە.

.

ئەمە دووەمجارە عەبدولمەهدى بریارى دەستگیرکردنى هێرشبەرانى سەر ناوچەى سەوز و باڵیۆزخانەى ئەمریکا ده‌دات، دواى هێرشە موشەکییەکەى 20ى ئەم مانگە، عەبدولمەهدى بەهەمان شێوە فەرمانى بۆ هێزە ئەمنییەکان دەکرد و دواتر هێزە ئەمنییەکان دۆزینەوەى سەکۆى هەڵدانى موشەکەکانیان دۆزییەوە.

.

دواى کوژرانى قاسم سولەیمانى و ئەبو مەهدى موهەندیس لەلایەن ئەمریکاوە لەسەرەتاى ئەم مانگەدا، هێرشەکان بۆ سەر ناوچەى سەوز بەگشتى و باڵیۆزخانەى ئەمریکا بەتایبەتى زیاتر بوون.

.

ئەمریکا گروپە چەكدارییەكانی سەر بە ئێران بەو كارە تۆمەتبار دەكات، پێشتریش كەناڵى‌ BBC بڵاویكردبووەوە لەمانگی 10ی ساڵى‌ 2019ەوە تائێستا زیاتر لە 109 موشەكی جۆری كاتیۆشا گیراونەتە هێزەكانی ئەمریكا و زۆرینەشیان نراون بە ناوچەی سەوزەوە كە بنكەی سەركردایەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشی لێیه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل