fbpx
Shadow Shadow

"لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی له‌باره‌وه‌ ده‌كه‌ین"

عەبدولمەهدى سه‌ركۆنه‌ی به‌ئامانجگرتنی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات و وه‌ك تاوان ناوی ده‌بات

10:52 سێ شه‌ممه‌ 21 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

 

عادل عەبدولمەهدى فەرمانیکرد له‌باره‌ی بە ئامانجگرتنى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ناوچەى سەوزى بەغدا، بە موشەکى کاتیۆشا، لێکۆڵینەوەى بەپەلە بکرێت.

.

 

عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف،وتەبێژی عادل عه‌بدولمه‌هدی، فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانی عێراق لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، سەرۆکوەزیران بەتوندى ئیدانەى بەئامانجگرتنى باڵیۆزخانەى ئەمریکا دەکات كه‌ شه‌وی رابردووسێ موشەکی كاتیۆشای ئاراسته‌ كرا و هێرشكردنه‌كه وه‌ك تاوان ناوبرد”.

.

خه‌له‌ف وتیشى “عەبدولمەهدى فەرمانى بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانى بەغدا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، لێکۆڵینەوەى بەپەلە بکەن لەبارەى ئەو ڕووداوەوە و ئەنجامدەرانى دەستگیر بکەن”.

.

درەنگانى شەوى ڕابردوو سێ موشەک لە نزیک باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا کەوتنە خوارەوە و هیچ زیانێکى گیانیان لێنەکەوتەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل