fbpx
Shadow Shadow

عەبدولمەهدى: دەمانەوێت بگەین بە چارەسەرێک کە دانیشتوانى هەرێم و عێراقیش پێی ڕازی بن

22:34 چوار شه‌ممه‌ 18 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاشکرایکرد، لەبارەى کەرکوکەوە نزیکن لەوەى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بگەن بە چارەسەر بۆ ئیدارەدانى پارێزگاکە، دەشڵێت، گفتوگۆکان بەردەوامن بۆ ئەوەى بگەن بە چارەسەرێک لەگەڵ هەرێمى کوردستان.

,

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ چەند میدیایەکى عێراقى و عەرەبى، عادل عەبدولمەهدى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەبارەى کێشەکانى هەرێم و بەغداد وتى: “خەڵکی هەرێمی کوردستان بەشێکن لە گەلانی عێراق، بۆیە کێشەکانی ئەوانیش دەبێت وەکو کێشەی هەر هاوڵاتییەکی دیکەی عێراقی لە چوارچێوەی دەستوردا یەکلایی بکرێتەوە و چارەسەر بکرێت و ئەوانیش مافی خۆیانیان هەیە لەم وڵاتە”.

,

سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەوەشى خستەڕو: “ئێمە پەوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمدا لەژێر ڕۆشنایی دەستوردا بونیادناوە و هەر ئاواش بەردەوام دەبێت، لە دەستور لانادەین و پێشێلی ناکەین و خەڵکی هەرێم پشتگوی ناخەین”.

,

“لە یاسای بودجەدا هاتوە، ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، ئەوا پێویستە بەشە لە بەشە بودجەی هەریم ببڕدرێت، ئێمەش بە بەهای ئەو 250 هەزار بەرمیلەمان لە بودجەى هەرێم بڕیوە، بەڵام دەبێت بەردوام بین لە گوفتوگۆکردن لەگەڵ هەرێمدا، کە ئەمڕۆش گفتوگۆکراوە، بۆ ئەوەی بگەین بە چارەسەرێک”، عادل عەبدولمەهدى واى وت.

,

وتیشی: “لە ساڵی 1991 هەرێمی کوردستان، وڵاتێکی دیکە بو سەربەخۆش بو، سنور و کارکردن و مامەڵەى بۆ خۆی ئەکرد و پەیوەندی لەگەڵ عێراق پچڕابو، بەڵام دواتر ئەوە چارەسەر کرا و ئێستا وڵاتەکەمان یەک وڵاتە”.

,

لەبارەى ئەوەى کێشەکان لەگەڵ هەرێم چارەسەر ناکرێن و سەرۆکوەزیرانیش گوایە بەرامبەر هەرێم لاوازە، عەبدولمەهدى وتى: “لە ئێستادا لەسەر کێشەکانی کەرکوک، تا ڕادەی 50% گەیشتوینەتە چارەسەر بۆ کێشەکانى دیکەش لە گفتوگۆداین، ئەو کەسانەشی کە هەر قسەیەک دەکەن لەسەر تۆمەتبارکردم و ئێمە بە گەندەڵ و لاواز و یان هەبوونی کێشەی گەورە لەگەڵ هەریم، ئەوا وەک بەشێک لە دیموکراسی و مافی ڕادەربڕین وەریدەگرین و وەڵامى هەموو شت نادەینەوە”.

,

سەبارەت بە بۆردوومانەکانى بارەگاکانى حەشدى شەعبى لە عێراق عەبدولمەهدى ڕایگەیاند: “هەندێک هەن باس لەوە دەکەن کە ئیسرائیل لەپشت ئەو هێرشانەوەیە، بەڵام تا ئێستا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، سەبارەت بە چونمان بۆلاى ئەنجومەنى ئاسایش، دەبێت بە بەڵگەوە بچین ئەوان ئیش بە ڕاپۆستى ڕۆژنامەکان ناکەن”.

,

لەبەشێکى ترى قسەکانیدا، سەرۆکوەزیرانى عێراق هۆشدارى توندیدا لەوەى عێراق ببێت بە گۆڕەپانى شەڕى وڵاتان و ئەو هەنگاوەى بە زیان بۆ سەر جیهان وەسف کرد.

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل