fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

عەبدولمەهدى دەرکردنى فەرمانى لەنوسینگەکەی و ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەن قەدەغەکرد

21:44 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

 

عادل عەبدولمەهدى دەرکردنى فەرمانى لەدیوانى سەرۆکایەتى و نوسینگەکەى و ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیران قەدەغەکرد.

.

لەفەرمانێکى دیوانیدا کە ڕێکەوتى 14 ى ئەم مانگەى لەسەرە، عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى دەستلەکارکێشاوەى عێراق ناردنى سەرجەم ئەو فەرمانانەى کە لەو دەزگایانەوە دەرچوون پیش پیشاندانى ڕاگرت.

.

لە فەرمانەکەدا هاتووە “نوسینگەى سەرۆک وەزیران و ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیران هیچ فەرمان و ڕێنمایى و نوسراوێک بۆ وەزارەتەکان و دەزگاکانى ترى کەپەیوەست نین بەوەزارەتەکانەوە هەرەوەها بۆ سەرجەم پارێزگاکان و لایەنێکى تر ڕەوانە ناکەن پێش ئەوەى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران نەیانبینێت”.

.

عەبدولمەهدى دەرکردنى ئەو فەرمانە بۆ گۆڕینى حکومەت بە کاربەڕێکەر و هەروەها بۆ دووبارە نەکردنەوەى ئەزمونەکانى ڕابردوو و بەپاڵپشتى دەستور دەگەڕێنیتەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل