fbpx
Shadow Shadow

عەبدولمەهدى: داواکارییەکانى خۆپیشاندەران گونجاون بۆ جێبەجێکردن

08:52 پێنج شه‌ممه‌ 21 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاشکرایکرد، داواکارییەکانى خۆپیشاندەران گونجاون بۆ جێبەجێکردن، ئەوەشى خستوەتەڕو، پاڵنەرەکانى کێشەکانى لە سیستمى سیاسی عێراق ئاشکراکردووە.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا، عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوەکردووە: “ئێمە کاردەکەین بۆ چاکسازى وڵاتەکە، بە دابینکردنى داواکارییەکان و گەشەپێدانێکى گشتى ئەوەش تەنها وەک وەڵامدانەوەى داواکارییەکانى خۆپیشاندەران”.

,

عەبدولمەهدى ئەوەشى خستوەتەڕو: “سەرجەم داواکارییەکانى خۆپیشاندەران گونجاون بۆ جێبەجێکردن، بە هەستکردن بە بەپرسیاریەتى بۆ بەرژەوەندى عێراق”.

,

سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەوەشى ڕاگەیاندووە، لە ساڵى یەکەمیدا حکومەت کۆمەڵێک کێشە و ئاڵەنگارى تێپەڕاندووە، دەشڵێت: “ئێمە دروستبووین بۆ ئەوەى خزمەتى گەلەکەمان بکەین، شەڕى هەژاری و گەندەڵى بکەین، چاکسازى بهێنینە دی”.

,

بە وتەى سەرۆکوەزیران، ئەوان ئەو پاڵنەرانەیان دۆزیوەتەوە کە بوونەتەهۆى دروستبوونى کێشە لە سیستمى سیاسی وڵاتەکە، کە پێویستە چارەسەرى بکەن.

,

ئەم وتانەى عادل عەبدولمەهدى هاوکاتى بەردەوامى خۆپیشاندانەکانى عێراقییەکانە لە بەغداد و چەندین شارى دیکەى عێراق، وێڕاى بەڵێنەکانى حکومەتیش تا ئێستا ئاگرى خۆپیشاندانەکان نەکوژاونەتەوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل