fbpx
Shadow Shadow

"بەڵام ئەمریکا بڕیارى خۆى دابوو"

عەبدولمەهدى: ئاگاداری هێرشەکەی ئەمریکا بوین و هەوڵمان دا ڕێگرى بکەین

21:55 دوو شه‌ممه‌ 30 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

عادل عەبدولمەهدى ڕایگەیاند، پێش ئەنجامدانى هێرشەکەى سەر بنکە سەربازییەکان لە ئەنبار، ئەمریکا لە هێرشەکان ئاگاداری کردوونەتەوە و هەوڵیان داوە ڕێگرى لێبکەن، بەڵام نەیانتوانیوە.

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی کانونی یەکەمی 2019، عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى کاربەڕێکەرى عێراق لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا ئاماژەى بەوەکرد، داوایان لە ئەمریکا کردووە تاوتوێی هێرشەکان بکەن پێش ئەنجامدانى، بەڵام وەڵامى ئەوان ئەوە بووە کە بڕیارى خۆیان داوە لەو بارەیەوە.

.

وتیشى “هێرشەکەى ئەمریکا بۆ سەر حەشدى شەعبى کارێکى دوژمنکارانە بووە، هەوڵماندا ڕێگرى لێبکەین، بەڵام ئەوان سوربوون لەسەر ئەنجامدانى”.

.

عەبدولمەهدی ئاشکرای کرد کە “دەیڤد شنکر، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەى ئەمریکی پەیوەندی پێوەکردم لەبارەى هێرشەکانەوە و پێم وت کە خەمبار و توڕەم لێی و هیچی ترم نییە بۆ وتن.”

.

وتیشی، “بۆردومانەکان لەسەر بنچینەی زانیاری و بەڵگە نەبوون بەڵکو بەهۆی بۆچوون و هەڵسوکەوتەکانەوە بوون بەهۆی کێشمەکێشمی ئێرانی عێراقی.”

.

شه‌وی ڕابردوو هێزه‌كانی ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی حزبوڵای سه‌ر به ‌حه‌شدی شه‌عبی له ‌پارێزگای ئه‌نبار و له ‌سه‌ر سنوری نێوان عێراق و سوریا بۆردومان كرد، به هۆیه‌وە 25 چه‌كدارى ئەو گروپە کوژران و دەیانیش برینداربوون.

.

هێرشەکەى ئەمریکا کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا و بەرسانى ئەمریکا جەختیان کردەوە هێرشەکان پەیامێک بوونە بۆ ئێران.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل