fbpx
Shadow Shadow

عەبدولستار مەجید لەبارەی خانەنشین بوونی بە پلەی وەزیر ڕونکردنەوە دەدات

19:35 شه‌ممه‌ 11 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

پاش بڵاوبوونەوەی نوسراوێک تایبەت بە خانەنشینبوونی بە پلەی وەزیر، عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕەتیکردەوە ئەو نوسراوە ڕاست بێت و ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک خانەنشین نەبووە و موچەشی وەرنەگرتووە.

،

عەبدولستار مەجید لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بەوەکردووە: ” شەوی ڕابردوو کەسێک بەناوی سەرتیپ وەیسی کەریم هەواڵێکی درۆی لەسەر بەندە بڵاوکردۆتەوە کە گوایە ماوەیەک بەرلە ئێستا خۆم بە پلەی وەزیر خانەنشین کردووە و موچەی ئیکرامیەی شەش مانگیشم بەسەر یەکەوە وەرگرتووە “.

،

ئاماژەی بەوەشكردووە: “تەحەدای ئەو برادەرە و ئەوانەشی بەهەڵەیاندا برد دەکەم من نە مامەڵەی خانەنشین بوونم کردووە، نە ئاگام لە نوسراوێکی لەوجۆرەیە، نە یەک دیناریشم وەک خانەنشینی وەزیری وەرگرتووە”.

،

عەبدولستار مەجید ئەوەشی خستووەتەڕوو: ” تاکە وەزیر بووم کە دوای دەستلەکارکێشانەوەم لە وەزارەت، ئۆتۆمبێلەکانی حکومەتم گەڕاندەوە بۆ وەزارەت و پێش ئەو هەنگاوەش چەندین جار داوام لە بەرپرسانی ئەنجومەنی وەزیران کردبوو کە بێن و ئەو ئۆتۆمبێلانە ببەنەوە”.

،

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەشکردووە: “بڵاوکردنەوەی ئەو چەواشەکارییانە دژ بە ئێمە لەکاتێکدایە کە هەڵوێستی ڕوون و ڕاشکاوم لەسەر یاسای چاکسازیی هەیە و یەکێکم لەو دەنگە بەرزانەی کە دژی چاوچنۆکی هەندێ کەسم کە دەیانەوێت بۆ شاردنەوەی خۆیان و پچڕینی ژێربەژێری بەرژەوەندیی گیرفانی خۆیان، پەلاماری من بدەن”.

،

عەبدولستار مەجید ئەوەشی خستووەتەڕوو: ” لێرەوە ڕایدەگەیەنم کە لەڕێی پارێزەرەکەمەوە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو ڕۆژنامەنووسە تۆمار دەکەم و دەبێت هەموو ئەو درۆیانەی بڵاوی کردونەتەوە بیانسەلمێنێت، بەڵام وەک پابەندبوونم بە ئەخلاقی ئیسلامییانەی خۆم، مۆڵەتی 24 کاتژمێر دەدەمە سەرتیپ وەیسی کەریم کە دان بەو هەڵەیەدا بنێت کە تێیخراوە و داوای لێبوردن بکات لەسەر ئەو تەشهیر و ناوزڕاندنەی دەرهەق بە کەسایەتی مەعنەویی منی کردووە”.

 

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەیدا دوپاتیکردووەتەوە: “من سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵم، جگە لە موچەی پەرلەمانتاریم، هیچ پارەیەکم لە هیچ ئۆرگان و فەرمانگەیەک وەرنەگرتووە و یەک هەنگاویشم بۆ مامەڵەی خانەنشینبوونم وەک وەزیری کشتوکاڵ نەناوە و خۆشم لەو ئاستە نزمەی هەڵپەی بەرژەوەندی و چاوبرسێتییەی هەندێ کەسی تێکەوتووە بە گەورەتر دەزانم “.

 

هاوکات لە پاش بڵاوبوونەوەی ڕوونکردنەوەکەی عەبدولستار مەجید، ئەو ڕۆژنامەنوسە لە هەژماری تایبەتی خۆی تەواوی نوسراوەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە : “با داواى یاسایى بنوسێت، زۆر بێمنه‌تم له‌وه‌ى كه‌ ئه‌و نوسراوه‌ سه‌د له‌ سه‌د ڕاسته‌ و  له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه‌، ڕوونكردنه‌وه‌کەی عبدالستار مه‌جیدیش ته‌نها له‌ژێر فشارى ئه‌ندامانى حزبه‌كه‌یه‌تى، دڵنیابن ده‌یدۆڕێنێت”.

 

لە کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ بوو، بەڵام پاش دوو ساڵ بەردەوامبوونی لە پۆستەکەی دەستیلەکارکێشایەوە.

 

عەبدولستار مەجید لەبارەی خانەنشین بوونی بە پلەی وەزیر ڕونکردنەوە دەدات

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل