Shadow Shadow

عەبادی بۆ نێچیرڤان: سامان و داهاتەکان بە دادپەروەرانە دابەشبکە

15:56 دوو شه‌ممه‌ 10 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

حەیدەرعەبادی، سەرۆکی فراکسیۆنی نەسر لە تویتێکدا بە نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند سامان و داهاتەکان بە دادپەروەرانە دابەشبکات.

.

ئە مڕۆ دووشەممە، 10ى حوزیرانی 2019 لە تویتێکدا حەیدەر عەبادی بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان  بارزانی کرد.

.

عەبادی لە تویتەکەیدا دەڵێت:”  پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەم، ئەم بۆنەش بە هەل دەزانم بۆئەوەی جەخت بکەمەوە لەسەرگرنگی پێکەوە ژیان لە نێوان هەموو پێکهاتە نەتەوەییەکان مەزهەبیەکانی عێراق”.

.

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێڕاق داوای لە نیچیرڤان بارزانی کردووە کار بکات بۆ پتەوکردنی یەکێتی خاکی عێراق و دابەشکردنی سامان و داهاتەکان بە دادپەروەرانە.

عەبادی بۆ نێچیرڤان: سامان و داهاتەکان بە دادپەروەرانە دابەشبکە

ئەم تویتەی عەبادی لە کاتێکدایە ئێستا فشار لە سەر حکومەتی عێراق دروستبووە لەسەر دابەش نەکردنی تەواوی ئەو پارەیەی کە وەک مووچە لە بەغدا ڕەوانەی فەرمانبەران دەکرێت.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل