fbpx
Shadow Shadow

عەبادى لەماڵەکەیدا “گەمارۆدرا”، وتەبێژى عەبدولمەهدى چى دەڵێت؟

08:37 شه‌ممه‌ 02 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس نیوز-

 

وتەبێژى هاوپەیمانى نەسر ڕایگەیاند، بەرەبەیانى ئەمڕۆ حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى پێشوو، لەماڵەکەیدا لە ناوچەى سەوز لەلایەن هێزێکى نادیارەوە “گەمارۆدراوە”، وتەبێژى عادل عەبدولمەهدیش دەڵێت ئەو زانیارییانەى لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە بەو شێوەیە نییە.

.

عەلى سنێد وتەبێژى هاوپەیمانى نەسر بە ناس کوردى ڕاگەیاند “هێزێکى چەکدارى نەناسراو کە دیار نییە هێزى ئەمنییە یان میلیشیایە، گەمارۆى ماڵى عەبادیان داوە لەناوچەى سەوز و پەیوەندییەکى کورتى بە عەبادییەوە کردووە و پێی وتووە کە هێشتا لەماڵەکەیدایە”.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، هێشتا ناسنامەى هێزەکە نازانن.

.

لاى خۆیەوە، عەبدولکەریم خەڵەف وتەبێژ بەناوى عادل عەبدولمەهدى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانەوە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەو زانیاریانەى باس لە گەمارۆدانى ماڵەکەى عەبادى دەکەن، بەو شێوەیە نین و ورد نین.

.

باسى لەوەشکرد، کە پەیوەندى بە فەرماندەى پاسەوانەکانى عەبادییەوە کردووە و ئەویش پێی ڕاگەیاندووە کە عەبادى سەلامەتە و دۆخەکە سروشتییە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل