Shadow Shadow

"بەشێک لە باڵیۆزەکان کورد دەبن"

عێراق 70 باڵیۆزخانەی نوێ لە جیهان دەکاتەوە

16:40 یه‌ك شه‌ممه‌ 07 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

عێراق بە نیازە لە ئایندەیەکی نزیکدا 70 باڵیۆزی نوێ دابمەزرێنێ، کوردیش لە و دامەزراندنە پشکی دەبێت.

.

شێرکۆ میروەیس، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بە مەبەستی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی عێراق لە گەڵ وڵاتانی جیهاندا، بڕیارە 70 باڵیۆزخانەی نوێ لە جیهان بکرێنەوە کە پێشتر عێراق باڵیۆزخانەی تێدا نەبووە.”

.

وتیشی: لە ئێستادا لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق و فراکسیۆنە جیاجیاکان، لە گەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان سەرقاڵی دۆزینەوەی میکانیزمێکن بۆ چۆنێتی دیاریکردنی  پاڵێوراوەکان بۆ ئەو پۆستانە.

.

شێرکۆ میروەیس، ئاماژەی بەوەشدا، ئەو 70 باڵیۆزە نیوەی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراق دیاری دەکرێن، نیوەکەی دیکەشی لە لایەن فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان دەستنیشان دەکرێن.

.

بەوتەی شێرکۆ میروەیس، هەر لایەنێکی سیاسی لە ناو پەرلەمانی عێراق بە پێى سەنگ و قورسایی خۆی پشکی بەردەکەوێت، کوردیش پشکی خۆی دەبێت لەو ژمارەیە.

.

بەپێى زانیارییەکانی ناس کورد، لە ئێستادا عێراق 55 باڵیۆزی لە سەرتاسەری جیهان هەیە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل