fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئامارى نوێى قوربانیان ڕاگەیەنرا

عێراق.. ژمارەى قوربانییانى خۆپیشاندانەکان رکابەرى توشبووانى کۆرۆنا دەکات

21:45 هه‌ینی 07 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

لەخۆپیشاندانەکانى عێراقدا کە چەندین مانگە بەردەوامە، تا ئێستا 543 کەس کوژاون و نزیکەى 30 هەزار کەسیش بریندار بوون، ئەوەش نزیکە لە ژمارەى مردووان و توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆناوە لەوڵاتى چین کە چەند مانگێکە بڵاوبووەتەوە.

.

کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤى عێراق ئەمڕۆ هەینى 7/2/2020 بڵاویکردەوە، لەسەرەتاى مانگى 10ى ساڵى 2019 کە خۆپیشاندانەکانى عێراق دەستیپێکرد تائێستا 543 خۆپیشاندەر کوژراون، ئەوەش لەڕێگەى گولە و بۆمبى غازى فرمێسکڕێژ و تیرۆرکردنەوە بووە.

.

رونیشکراوەتەوە، لەو ژمارەیە 276 قوربانى لەشارى بەغدا بون، 17 کەسیان لەهێزە ئەمنیەیکانن، سەرەڕاى ئەوەش نزیکەى 30 هەزار کەسى تر بریندار بوون.

.

بەپێى بەیاننامەکە، 22 کوژراویان چاکوان بون و تائێستاش 72 چالاکوانى تر بێسەروشوێنن کە لەوانەیە لە گرتوخانەکاندا بن، 2700 کەسیش راگیراون کە تائێستا 328 یان ئازاد نەکراون.

.

ئامارەکە نزیکە لە ژمارەى توشبووانى ڤایرۆسى کۆرۆنا کە لەکۆتایی ساڵى ڕابردووەوە لە چین بڵاوبووەتەوە و لەئێستادا دەیان وڵاتى دیکەى گرتووەتەوە.

.

بەپێی دوایین ئامارى فەرمى چین، تا ئێستا  31161 کەس توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، کە 636 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل