fbpx
Shadow Shadow

عێراق ڕەتی کردەوە هیچ کەشتییەکی لە هورموز دەستی بەسەردا گیرابێت

09:29 دوو شه‌ممه‌ 05 ئاب 2019
article image

ناس کورد

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند ئەو کەشتییە نەوتییەی لە لایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە پەیوەندی بە عێراقەوە نییە.

.

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، ئەو جۆرە کەشتییەی دەستی بەسەردا گیراوە قەبارەی بچوکە و عێراق مامەڵە لەگەڵ هیچ کەشتییەکی لەو جۆرەدا ناکات.

.

دوێنێ یەکشەممە 5ی تەمووز ی 2019، سوپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەراگرتنی کەشتییەکی لە گەرووی هورموز ڕاگەیاند کە گازوایلی قاچاغی هەڵگرتووە.

.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، جەختی لەوەکردوەتەوە، عێراق تەنها نەوتی خاو هەناردەی دەرەوە دەکات و هیچ کات گازوایلی هەناردە نەکردووە، ئەگەر هەناردەیشی بکات پابەند دەبێت بە یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە.

.

بەپێی بەیاننامەکەی سوپای پاسداران، کەشتییە دەستبەسەرکراوەکە 700 هەزار لیتر گازوایلی تێدابووە و هەوڵیداوە بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران بە قاچاغ بباتە دەرەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل