Shadow Shadow

عێراق و ئێران ڕێککەوتن.. لەمەودوا لە نێوان هەردوو وڵاتدا کار بە ڤیزا ناکرێت

22:49 شه‌ممه‌ 17 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

عێراق و ئێران، دەروازەیەکی سنوری نوێ لە نێوانیاندا دەکەنەوە، بۆ لەمەودواش کار بە ڤیزا لە نێوان هەردوو وڵاتدا ناکرێت.

.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی (فارس)ى، ئێرانی، ئەمڕۆ (شەممە، 17ى ئابی 2019)، عەبدول ڕەزا فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەوەی ئاشکراکرد، لەگەڵ عێراق لە سەر کۆمەڵێک خاڵی گرنک  گەیشتونەتە ڕێککەوتن.

.

فەزلی، ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو ڕێککەوتنەی کە ئەمڕۆ (شەممە) لەگەڵ یاسین یاسری، وەزیری ناوخۆی عێراق، واژۆی کردووە، کۆمەڵێک خاڵی گرنکی گرتووەتە خۆی، کە پەیوەندی بە لایەنی ئەمنی، ئابوری و نەهێشتنی ڤیزای نێوان هەردوو وڵاتەوە هەیە.

.

وەزیری ناوخۆی ئێران، جەختی لەوەشکردوەتەوە، کە دەروازەی سنوریی خەسرەوی بەم نزیکانە لە نێوان هەردوو وڵاتدا دەکرێتە، بە مەبەستی ئاسانکردنی هاتووچۆی هاوڵاتیانی ئێران و عێراق بە تایبەتی لە کاتی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێندا.

.

هاوکات ئەمڕۆ، وەزارەتی ناوخۆی عێراق  لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بە مەبەستی بەرەو پێشچوونی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن،  هەردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق و ئێران ڕێککەوتنێکیان لەو بارەیەوە واژۆکردوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل