fbpx
Shadow Shadow

لە گەرمەى خۆپیشاندانەکانى عێراقدا

عێراق و ئێران ناکۆکییەکانیان دەبەنە نێو یاریگایەکی تۆپی پێ

15:35 دوو شه‌ممه‌ 11 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەگەرچی بەشێک لە هاوڵاتییانی عێراق بەردەوامن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان، بەڵام لە پاڵ ئەوەشدا بە تامەزرۆییەوە چاوەڕوانی یاری نێوان وڵاتەکەیان و ئێران دەکەن لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022، بەتایبەت کە ئێستا هاوڵاتبیانی عێراق بەشێک لە کێشەکانی وڵاتەکەیان دەخەنە ئەستۆی ئێران و هوتاف لە دژی ئەو وڵاتە دەڵێنەوە.

,

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 14ی تشرینی دووەمی 2019، کاتژمێر 7:30 خولەک هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ئێران لە وڵاتی ئەردەن لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2020 ڕوبەڕوی یەکتر ببنەوە، ئێستا عێراق بە کۆکردنەوەی حەوت حاڵ لە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەمدایە و ئێران بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ پلەی سێیەمە.

,

ڕوبەڕوبوونەوەی هەردوو هەڵبژاردەکە لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە مانگێکە خۆپیشاندانێکی گەورە شەقامی عێراقی گرتوەتەوە و بەشێک لە خۆپیشاندەران دروشمەکانیان دژ بە دەستتێوەردانى ئێرانە لە کاروبارى وڵاتەکەیان، لە هەفتەی ڕابردووشدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوایکرد هیچ وڵاتێک دەست وەرنەداتە کاروباری ناوخۆی عێراق و لەجێی خۆپیشاندەران بڕیار نەدات، بۆیە میدیا عێراقییەکان بە گرنگەوە باس لە بەڕێوەچونی یارییەکە دەکەن.

,

هەرچەندە وەرزش بۆنەیەکی دوور لە سیاسەتە و کێبڕکێیەکی ئاشتییانەیە، بەڵام زۆرجار وڵاتانی ڕکابەری یەکتر ڕوبەڕوبوونەوە وەرزشییەکانیشیان کێبڕکێ  و تاموچێژی زیاتری پێوەیە و هەر لەدوای تەواوبوونی جەنگی عێراق و ئێران لە ساڵی 1988 یاری نێوان ئەو دوو وڵاتە کێبڕکێیەکی زۆری بەخۆوە بینی و لەنێوان وەرزشدۆستاندا بە کلاسیکۆی ئاسیا ناودەبرێت، بۆیە هەموو ئەوانە وادەکات یارییەکەی ڕۆژی پینجشەممە یارییەکی پڕ تاموچێژ و ئاگرین بێت.

,

لە مێژووی نێوان هەردوو هەڵبژاردەکەشدا، 27 یارییان بەرامبەر بەیەک ئەنجامداوە، تیایدا ئێران باڵادەستی خۆی نیشانداوە و لە 14 یاریدا براوە بوە و لە بەرامبەردا عێراق پێنج یاری سەرکەوتنی بەسەر ڕکابەرەکەیدا بەدەستهێناوە و لە هەشت یاریشدا یەکسان بوون.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل